KMMK:
سێ شه‌ممه ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٢٧١٩ی كوردی، سێ شارۆمه‌ندی شاره‌كانی بانه و شنۆ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه له‌و شارانه ده‌ست به‌سه‌ر كراون و بۆ شوێنێكی نادیار براون.
به گوێرەی هەواڵەکە: له شاری بانه دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی « كاوه ره‌سوڵی» و« هادی موحه‌مه‌دی» و له شاری شنۆ هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی« عه‌بدولڕه‌حمان كوردی» له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه له‌و شارانه ده‌ست به‌سه‌ر كراون.
شایانی باسه كه: سه‌ره‌ڕای به‌دواداچونی بنه‌ماڵه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر كراوان سه‌باره‌ت به ده‌ست كه‌وتنی زانیاری له سه‌ر چاره‌نووس و بارودۆخی ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه، به‌داخه‌وه تا ئێستا هیچ وڵامێكیان وه‌ر نه‌گرتوه و چاره‌نووسی ئه‌و كه‌سانه تا ئێسته نادیاره.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان