ک.م.م.ک:
بەپێی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ۲۷خەزەڵوەریی۲۷۲۲ی کوردی، هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران لە کرماشانەوە ڕەوانەی پاوە کراون و بە هاوکاری بەکرێگیراوانی ناوخۆ، هەوڵیاندا ماڵ بە ماڵی هاوڵاتییان بپشکنن.
بەپێی راپۆرتەکە، لە ڕەوتی پشکنینی ماڵ بە ماڵەوە، لە گەڕەکی سەردە-ی مزگەوتی جامعە لە پاوە، کاتژمێر ۱:٤٥ی بەرەبەیانی، هێزەکانی سەرکوتکەر دوو مێردمنداڵ بە ناوەکانی ئاژوان سادقی و ئاسۆ سادقی دەستبەسەر و بردراون بۆ شوێنێکی نادیار.
جێگای باسە، کە ئەو برایانە لەلایەن دوو بەکرێگیراوی ناوخۆوە بە ناوەکانی خالید خالیدی و کەسێکی دیکە بە ناوی سیرووس (ناوی فامیلی نەناسراوە)، ڕفێندراون.
ع. س