ک.م.م.ک:
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی کە وەدەست کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کەوتوون، پێنج کەس لە هاووڵاتیانی کاسبکاری بازاری شاری سنە(سنندج ) بە ناوەکانی؛ وریا پڕکان، حوسێن کاکەخانی، ئەردەشیر مورادی، ئەمجەد حوسێن پەناهی و مەنسوور محەممەدزادە، لە ڕەوتی مانگرتنی گشتیی بازاڕەکانی شاری سنە(سنندج) دەستبەسەر کران.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە کاتی مانگرتنی گشتی هاووڵاتیانی شاری سنە(سنندج) ، دەستیانکرد بە مۆری دووکانەکان و بلۆککردنی ئەژمێری بانکیێەکانی هاووڵاتیان، و زۆرێک لەو بازاڕیانەیان دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێستن.
ع. ر