سەباحەت تونجەل:ئیزن نادەین دەوڵەت بۆئێمە سەرپەرشتیارمان بۆبنێرێ

بەپێی هەواڵێکە بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا کوتوویە: شارودارانی باکووری کوردستان کەلە ئەندامانی پارتی ناوچە دیموکڕاتیکەکانن پێویستە وەلا بنرێن ودەوڵەت بۆباکووری کوردستان سەرپەڕشتیار بنێرێ.

شارەداران،پێشتر لەهەڵبژاردنەکان لەلایەن خەڵکەوە دەنگیان پێ درابوو بەڵام دەوڵەت دەیهەوێ بەبۆنەی پەسن کردنی خۆسەریەکان لەلایەن ئەوانەوە دادگاییان بکات.

سەباحەت تونجەل بەرپرسی هاوسەرۆکایەتی پارتی ناوچە دیموکڕاتیکەکان لە نوسینگەی فەرمی ئەم پارتە لەشاری ئامەد پێتەختی کوردستان لە کونفڕانسێکی ڕاگەیاندندا لە هەمبەر ناردنی سەرپەرشتیارلە لایەن ئەنکاراوە لەجێی شارەدارانی کوردستان بەشداری کرد.

گوڵتان کشاناک وفورات ئانلی دوشارەداری گەورەشاری ئامەدهاوڕێییان دەکرد.

تونجەل گوتی کەدەوڵەت لەتوندوتیژی دژبە ئەندامانی ئەوان کەڵک وەردەگرێ ،تائەو شوێنەی کەدو ئەندامی ئەوان لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە کوژراون.

هەروەها (خورشیدکوڵتەر)بەرپرسی ئەم پارتە لەشاری شرناخ پاش  دەسبەسەرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بێ سەروشوێن کراوەو دەسەڵاتدارانی ئەنکارا لەهەمبەر چارەنووسیەوە خۆلەنەزانی دەدەن.

سەباحەت تونجەل لەدژکردەوەی فرمانی ئەردوغان بۆناردنی سەرپەرشتیار بۆکوردستانکوتی:”شارەوانانی ئێمە بە پێچەوانەی ڕابوردوو کە دانراوانی حکوومی لێرە بوون، خزمەتگوزاری گرنگیان بۆخەڵک بەئەنجام گەیاندووە.بەرپرسانی دەوڵەتی ئێستە بیانووی ئەوە دەگرن کەچی بەسەر بوجەکەدا هاتووە؟ لێپرسەرەکان بچن بۆدیار شارەوانییەکانی ئەستەمۆڵ وئەنکەرەوە وبنوارن کەچەنددە گەندەڵی لەوێ ڕوویداوە.

بەگوێرەی ڕاپۆڕتەکە هاوسەرۆکی پارتی ناوچە دیموکڕاتیکەکان لە کونفڕانسە ڕاگەیاندنیەدا ئاماژەی دا کە شارەوانانی ئێمە بە دەنگی خەڵک بەرپرسایەتییان وەرگرتووە وئیزن بەدەوڵەت نادەین دەست بەسەر شارەداری دابگرێ.هەنووکە 20شارەوانی ئێمە لە زیندانەکاندان، بۆوێنە 11ژن. 30شارەوانیشمان لەلایەن دەوڵەتەوە دەرکران.ئەوان دەڵێن نابێ بەرە و خۆسەری بوون هەنگاو باوێن بەڵام ناتوانن بە زۆرەملی پاشگەزمان بکەنەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان