ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەم بەناوی هیوا جەهانی خەڵکی سەقز لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران لە سنە ڕاگوازرا.
شیاوی باسە کە هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران پاش دەستبەسەری دەستیان دایە پشکنینی شوێنی کارەکەی و هەندێ کەلووپەلی ناوبراو وەکوو موبایل، کەیسی کۆمپیوتەر و ئامێری چاپکردنیان دەستبەسەردا گرت و لەگەڵ خۆیان بردیان.
شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە بەتۆمەتی پڕوپاگەندا دژی دەسەڵات دەستبەسەر و پاش تێپەڕین لە دەستبەسەری ناوبراو، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی بەدەستەوە نییە.
ق.ش