هاووڵاتییەک لە پیرانشار دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

بەپێ هەواڵەکان، پێنجشەممە ٦ی رەزبەری ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی مستەفا ئۆفتادێ ٤۳ ساڵە و خەڵکی گوندی کارخانە قەند-ی سەر بە شاری پیرانشارلە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە  دەستبەسەر و گواستویانە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە کە ئەم هاووڵاتییە بەبێ نواندنی حوکمی دادەوەری دەستبەسەر کراوە.

تاکاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *