مامۆستایێکی قوتابخانە کە دوو رۆژ پێش ئێستا له به‌رده‌م ماڵه‌کەى خۆیدا به‌ر ده‌ستڕێژى گولـله درابوو و به سه‌ختى بریندار ببوو، گیانى له‌ده‌ستداوە، پۆلیسی گه‌رمیان لە باشووری کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: چاوه‌ڕوانى پشکنینی پزیشکى ده‌بین بۆئه‌وه‌ی لێکۆڵینەوەی له‌سه‌ر بکه‌ین.
کاتژمێر 4:00ی سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ئه‌و مامۆستا کهلارییهى شه‌وی شه‌ممه له‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌ى خۆیدا به‌ر دهرستڕێژى گولـله درابوو، به‌هۆی سه‌ختى برینه‌که‌یه‌وه گیانى له‌ده‌ستدا.
ئاکۆ سه‌مین، ئامۆزای مامۆستای گیانبەختکراو لە وت وێژێک لەگەڵ ناوەندی ڕاگەیاندنی رۆژنیوز ئاماژە دەکات: دره‌نگانێکى شه‌وی شه‌ممه (غازی خه‌لیل)ی ئامۆزام له‌ناو ئۆتۆمبیله‌که‌ى خۆی و له‌به‌رده‌م ماڵی خۆیان درایه به‌ر ده‌ستڕێژى گوللـه، سنگى به سه‌ختى برینداری کرا، به‌هۆی سه‌ختى برینه‌که‌شی و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فریاکه‌وتنى سلێمانى کرا، به‌داخه‌وه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ گیانى سپارد”.
ناوبراو لەو وت وێژە درێژە دەدات : “له‌م کاته‌دا ناتوانین هیچ شتێک ئاشکرا بکه‌ین، چونکه له پرسه‌داین و به‌گوێره‌ی قسه‌ى خۆشی پێش کۆچکردنى کێشه‌ى شه‌خسی له‌گه‌ڵ که‌سدا نه‌بووه و هیچ کێشه‌یه‌کى تریشی شک نه‌بردووه، به‌ڵام ئێمه دواى پرسه‌که‌ى سکاڵاى یاسایی تۆمار ده‌که‌ین له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ى گومانمان له‌سه‌ریان هه‌یه، بۆئه‌وه‌ى دادگا خۆی رێچکه‌ى دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و که‌سانه بگرێته به‌ر”.
هه‌ر ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسه ناوەندی هەواڵی رۆژنیوز په‌یوه‌ندی به رائید عه‌لی جه‌مال قه‌دوری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان کردوە و ناوبراو به‌و دەسگا راگەیاندنەی وتوە : ” ئێمه وه‌ک پۆلیسی گه‌رمیان چاوه‌ڕوانى پشکنینى پزیشکین له‌سه‌ر هۆکاری گیان له‌ده‌ستدانى و ئه‌وکات ئێمه‌ش به‌کاری خۆمان هه‌ڵده‌ستین وه‌ک ئه‌وه‌ى پێویست بکات، تا ئێستاش که‌س نه‌هاتووه سکاڵا له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه تۆمار بکات”.
جێی ئاماژەیه ماوه‌یه‌ک پێش کوشتنى ئه‌م مامۆستایه تێزاب کراوه به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌که‌یدا.
غازی خه‌لیل، مامۆستای وه‌رزش بوو و له‌گه‌ڕه‌کى 500 ماڵه‌که‌ى شارۆچکه‌ى که‌لار نیشته‌جێ بوو و له‌دایکبووى ساڵى 1979یه.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان