كۆمه‌ڵێك له كرێكاران‌و كارمه‌ندانی قه‌سری شیرین‌و سه‌رپێل زه‌هاو له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركران.
ڕۆژی شه‌ممه ١٤ خاكه‌لێوه له یه‌كه‌م ڕۆژی كاریی ساڵی نوێ‌دا له‌سه‌ر بڕیاری پارێزگاری كرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ٦ كه‌س له كارمه‌نده‌کانی فه‌رمانداریی قه‌سری شیرین كه له ڕێكخراوی هاوكاریی شاره‌دارییه‌كانی پارێزگا له قه‌سری شیرین كاریان ده‌كرد، له‌سه‌ر کار ده‌ركران.
دوو ڕۆژ دواتر‌و له ١٥ی خاکه‌لێوه‌دا كارخانه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سه‌نعه‌ت له شارۆچكه‌ی پیشه‌سازیی سه‌رپێل زه‌هاو ئه‌م كارخانه‌یه‌یان داخست‌و كرێكاره‌كانیشی ده‌ركران. خاوه‌نه‌كانی ئه‌م شیركه‌ته ده‌زگاکان‌و كه‌لوپه‌لی به‌بایه‌خی ئه‌م كارخانه‌یه‌یان به نهێنی‌و نایاسایی بردووه‌ته ده‌رێ. ئه‌م كاره‌یان به مه‌به‌ستی ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی ده‌وڵه‌ت به هۆی قه‌رزداربوونی كرابوو.
لقی سه‌ره‌كیی ئه‌م شیركه‌ته كه به ناوی “نه‌زمی ئۆران” له “نه‌زه‌رئاباد”ی شاری كه‌ره‌جه، كاره‌كه‌ی دروستكردنی ئامێری وشككردنه‌وه‌ی گه‌نمه‌شامی و سیلۆكانی جووتیارییه.
یه‌كێك له كرێكاره ده‌ركراوه‌كانی ئه‌م شیركه‌ته له‌باره‌ی ڕاگواستنی به نهێنیی ئامێره‌كانی ئه‌م شیركه‌ته ده‌ڵێ، ئه‌م كارخانه‌یه پاش ٤ ساڵ كاركردن وامی میلیاردیی وه‌رگرت‌و بینای ئه‌م كارخانه‌یه له زه‌مانه‌تی بانك دابوو، ئه‌گه‌رچی نرخی ئه‌م بینایه له وامه‌كه‌ش كه‌متر بوو. پاشان خاوه‌نه‌كانی ئه‌م شیركه‌ته وامه‌كه‌یان نه‌دایه‌وه و بانكی میلله‌تی سه‌رپێل زه‌هاو قه‌راربوو ده‌ست به‌سه‌ر كارخانه‌كه دابگرێ.
ئه‌و ده‌ڵی خاوه‌نه‌كانی ئه‌م شیركه‌ته مووچه‌ی ٦ مانگی كرێكارانی بیمه‌كراو نیوه‌ی جێژنانه‌ی ساڵی پێشوویان نه‌داوه‌و له یه‌ك شه‌ودا كار له كار ترازاو هه‌موو ئامێره قورس‌و باشه‌كانیان گواسته‌وه‌و ئێستا كه‌س نازانێ چی‌یان به‌سه‌ر هات.
دوای به‌دواداچوون و سكاڵابه‌رزكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر ده‌ركه‌وت كه بیمه‌ی ٩ مانگ تا یه‌ك ساڵی ٢٠ كرێكاریش تێ‌نه‌کراوه.
بە پێی دواین ئاماری بێکاران کە ناوەندەکانی سەر بە حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویان کردۆتەوە، رێژەی بێ‌کاری لە سەرەوەی ۲٨ لە سەدە لە کۆیی ماڵباتەکان لە ئێران، بێ گوومان ئەو رێژەیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان زۆر لەسەر ترە، بەو هۆیەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ پلانێکی ئاوادەدان کردنەوە لەوێ ئەنجام نادات و بە ئەنقەست هەوڵی دواکەوتنی دەدات، ئەوە لە حاڵێک داێە کە دەوڵەت بەرپرسە لە ئاوەدان کردنەوە و سازدانی دەرفەتی کار، هەروەها پاراستنی مافی کرێکاران.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان