هەڵاواردنی جنسیەتی زۆرترلە پێش بەرۆکی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووە

لە رۆژهەڵاتی کوردستان ژنان هەموو چەشنە هەڵاوردنێک هەمبەریان دەکرێت

بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان : ژنان لە کوردستان لە بواری ئیش کردن لەبەرانبەر بە پیاوان هەڵاواردن وتایبەت پەسەندیان بەسەردا دێت.لە ئەنجامی ئاماری گشتی لەلایەن مەرکەزی ئامار لە ئیقتساد نیوز لە بەهاری ساڵی۹۳هەتاوی بڵاو کراوەتەوە،رێژەی بەشداری ئابووری پارێزگای کوردستان ٤٠لە سەد بووە کە ٦۹.۷پیاوانن وتەنها۱۱.۵ ژنان دەگرێتە خۆی. ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پەیدا کردنی کار تووشی زەحمەت وگرفتی فراوان دەبن و کاربەدەستانی دەوڵەت  تاکە پلانێکیان نییە بۆ چێ کردنی پانتایەکی دادوەرانە بۆ کاری وچالاکی ئابووری وکۆمەڵایەتی ژنان. کاربەدەستان بە سەدان جار وتوویانە کاری ژن مانەوەیە لە ماڵ داو پەروەردە کردنی منداڵان ئەرکی ئەوانە.

ئەم دۆخە کێشەی زۆری بۆ ژنان درووس کردوە. پشتەستنی ناچاری ژنان بە ،باوک،هاوسەر،برا،یان پیاوێک کە بژێوی ژیانیان دابین بکات،دۆخێکی دژواری بۆ ژنان دروست کردوەو زۆربەی کات ژنان لەم دۆخۆ گوشار وزەختی زۆریان بە سەر دا سەپاوە و ستەمی زۆریان لێ کراوە. ژن لە رۆژهەڵاتی کوردستان تووشی بێ متمانییەک بە خۆ بوون و هەموو ستەمێکیان تەنها لەبەر هەبوونی پەناگایەک یان بژێوی ژیانیان قەبووڵ کردووە.

بە وتوو وێژێک کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە گەڵ چەند ژنێک دا کردوویەتی ژنان ئاوا لە دەردو ئازاری خۆیان دەدوێن:

م.ک دەڵێت:باوکم مردووە ودایکم هاوسەرگیری کردووەتەوە.  ساڵانێکی درێژە شووەکەم لێ دان وسووکایەتیم پێ دەکات. جارێک کە رۆیشتبووم بۆ مال دایکم باوەپیارەم لە ماڵ دەری کردم ئێستا نە کارێکم هەیە نە شوێنێک کە پەناگام بێت بۆیە ناچارم ئەوەی پێم دەکرێت قەبوولی بکەم.

س.ا دەڵێت:چەندین جا بۆ پەیداکردنی کار چووم بۆ بنکە حکومیەکان بەڵام کارێکیان پێ نەدام. شوێنە مەدەنیەکانیش بۆ وەرگرتنم مەرجگەلێکیان بۆ دادەنام کە بەرژەوەندی جنسی یان لە بەر چاو دەگرت. بەڵام.من بۆ پارێزگاری لە کەرامەت وئابڕووی خۆم ئەوەم پەسەند نەدەکرد.ئێستا لەماڵ براکەم وبراژنم دەژیم و سووکایەتی ودۆخیکی نالەبار بەسەرم دازاڵە بە ڵام لە بەر ئەوەی نەکەومە کۆڵان وشەقامەکان ناچارم بەسازان.

چاو خشانێک بە سەر ئاماری پیاوان وژنانێک کەکاردەکەن هەڵاواردنێکی روون مان بۆ ئاشکرا دەکات.ئەم دۆخە لە بازاری درووست کردنی کاری مەدەنی زۆر قیزەون ترە. بەشێوەیەک کە ژنان بە هەزاران جار دەس درێژی دەکرێتە سەریان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەلەبەر چاو گرتنی مادە۲جاڕنامەی مافی مرۆڤ کەباس لە وەدەکات هەر چەشنە هاڵاواردنێک لە بەتایبەت لە بواری نژاد،رەنگ،ئایین،رەگەز،یانروانگەی سیاسی بە پێشێل کاری مافی مرۆڤ دەزانرێت وهەر وەها مادەی۲۵جاڕنامەی مافی مرۆڤ کە هەمووکەس مافی بەهرەمەند بوون لە ئیمکانی ژیانێکی ستاندارد بۆ سەقامگیری و ئارامی هەیە ئەم دۆخە  لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە پێشێل کاری ئاشکرای مافی مرۆڤ دەزانێ و خوازیارە لە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ گۆرانکاریەکی بنەڕەتی وجدی هەنگاو هەڵ بێنێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

20160405