لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکووری کوردستان، لە سلۆپی خانویه‌ک بووه ئامانجی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا و چوار که‌س له‌بنه‌ماڵه‌یەک کۆمه‌ڵکوژ کران.
لەشارۆچکەی سلۆپی سه‌ربه شاری شرناخی باکوری کوردستان، به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچوو که ماوه‌ی چه‌ند رۆژه بەردەوامە، هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌گه‌ڕه‌کی باربارۆس کۆمه‌ڵکۆژیه‌کیان ئه‌نجامدا.
هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌تانک و تۆپ په‌لاماری خانوویه‌کیاندا و به‌هۆی تۆپبارانه‌که‌وه چەند کەسی مه‌ده‌نی بەناوەکانی ئه‌حمه‌د، عیسا، محیه‌دین و سعده‌دین تۆنج له‌و خانووه‌دا گیریان خواربوو کۆمه‌ڵکوژ کران.
ماوەی زیاتر لە سێ مانگە کە دەوڵەتی تورکیا، هێرشێکی بەرفراوانی دژی گەلی کورد و سیستەمە خۆسەرێەکانی باکوری کوردستان دەست پێ کردوە و رۆژانە خەڵکی سڤیل دەکاتە قوربانی و شار و گوندەکان وێران دەکات.
بە پێی ئامارەکان کە ناوەندە ماف مرۆڤیەکانی باکوری کوردستان بڵاوی کردونەوە، زیاتر لە ٦۰۰ کەس تا ئێستا گیانیان لە دەست داوە و بە سەدان کەس بڕیندار بوون، ئەوە لە کاتێک دایە کە بە هۆیی گەمارۆ دان و قەدەخە بوونی هات و چۆ هێشتا ئامارە راستیەکانی کوژراوان و بڕینداران بە تەواوی نەزانراوە و زۆر لەوە زیاترە کە تا هێشتا روون کراونەوە.
کاربەدەستانی حکومەتی تورکیا، لەسەرەوەی هەمووان ئەردوغان و داودئوغڵوو دەبێژن، یا کوردان دەبێ تەسلیمی خواستەکانی ئێمە بن، یا هەموویان دەکووژین.
کۆمەڵکووژی گەلی کورد لەو بەشەی کوردستان لە کاتێک دایە، کە نەتەوە یەکگرتوەکان، ناوەندە جیهانیەکان، ناوەندە ماف مرۆڤیەکان، شاهیدی ئەو کۆمەڵکووژیەن و هیچ دژکردەوێکیان سەبارەت ە تورکیا نیە.
بە سەرچاوە گرتنی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ، یاسا نێودەوڵەتیەکانی پەسەندکراوی نەتەوە ێەکگرتووەکان، تورکیا تاوان دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات و بە ئەنقەست و بۆ پاکتاو کردنی گەلی کوردستان، هێرش دەکاتە سەرکوردستان و خەڵک دەکووژێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان