لە ساڵی ۲٠۱۵رێژەی لە سێدارەدان لە کۆماری ئیسلامی ئێران ۳۱لە سەد زۆری کردووە

ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران لە ساڵی۲٠۱۵،بەرێژەی۳۱لەسەد زیادی کردووە

بە پێی راپۆرتێک کە رێکخراوی لێبووردەیی نێو نەتەوەیی سەبارەت بە ئێران بڵاوی کردۆتەوە. باس لە سێدارە دانی ۹۷۷کەس لە ساڵی۲٠۱۵ لە ئێران دەکات.ئەم رێکخراوە ئەژماری لە سێدارە دان لە هەموو جیهان لە ساڵی۲٠۱۵دا بە پێی ۲۵ساڵی رابووردو سەرسووڕ هێنەر وەسف کرد.
سزای سێدارە تا ئێستا لە ۱٠۲ وڵات هەڵ پێچراوە.

رێکخراوی لێبووردەیی نێو نەتەوەیی رۆژی چوارشەمە٦ ئاپریل لە راپۆرتی ساڵانەی خۆی  لە زیادبوونی ۳۱لەسەدی سزای سێدارە لە ئیران لە ساڵی ۲٠۱۵ باس دەکات.بە پێی راپۆرتی ساڵانەی لێبووردەیی نێو نەتەوەیی  لەساڵی۲٠۱۵لە ئێران ۹۷۷کەس لە سێدارە دراون،لە حاڵیک دا کە رێژەی سێدراە لە ساڵی ۲٠۱٤ کەمتر واتە ۷٤۳کەس بوون.

لێبووردەیی نێونەتەوەیی لە راپۆرتی خۆی رادەگەیەنێت سزای سێدارە لە ساڵی ۲٠۱۵ لە جیهان بە پێی ۲۵ساڵی رابوردوو گەیشتووەتە زۆرترین رادەی خۆی.
لە ساڵی ۲٠۱۵لانی کە م لە جیهان هەزارو٦۳٤ کەس سزای سێدارەیان بەسەردا جێ بەجێ کراوە.ئەم ئامارە لە لایەن ریکخراوه مافە مرۆڤەکەوە مەترسی دار  ناوزەد کرا.

بە پێی راپۆرتی لێبووردەیی نێو نەتەوەیی ئاماری لەسێدارەدان لە جیهان لە ساڵی۲٠۱۵ ب پێی ساڵی پێش بە رێژەی۵٤لەسەد زیادی کردووە.واتە لە ۲٠۱۵ئەژمارەی ۵۷۳کەس زۆرترلە ساڵی۲٠۱٤ لە سێدارە دراون.
زۆربوونی ئەژماری لە سێدارەدان بەهۆی زیادبوونی سێدارە لە سێ وڵاتی ئێران،عەرەبستان وپاکستان بینراوە.کە ۸۹لەسەدی هەموو سزا سێدارەکان لە هەموو جیهان لەم سێ وڵاتە بووە. رێژەی لە سێدارەدان لە پاکستان لە ساڵی۲٠۱۵ لە هەموو ساڵانی رابوردوو زۆرتر بووە. سزای سێدارە لە ئێران لە ساڵی ۲٠۱۵ بە رێژەی۳۱لە سەد ولە عەرەبستان بەرێژەی۷٦لەسەد زیادی کردووە.

تۆری هەوڵ نێری دویچەولە لە راپۆرتێک کە سەبارەت بەم دیارە بڵاوی کردوتەوە دەڵێت: ئاماری رێکخراوی لێبووردەیی نێو نەتەوەیی سەبارە بە وڵاتانەیە کە ئیمکانی پێ راگەیشتنی ئاماری لە سێدارەدانیان هەیە.لە نێو ئەوڵاتانەی کە لێبووردویی نێو نەتەویی دەستی بەئامارەکان راگەیشتووە،ئیران زۆرترین رێژەی لە سێدارەدانی لە ساڵی۲٠۱۵دا هەیە.دوای ئێران،پاکستان بە۳۲٦ ،عەرەبستان بە۱۵۸،ولایەتەیەکگرتووەکانی ئامریکا بە ۲۸،عێراقبە ۲٦،میسربە۲۲،سومالی بە۲۵ و ئەندونزیا بە ۱٤ لە سێدارەدان یەک لە دوای یەک ناویان دێتە ئەژمار.

ئەو سزا سێدارانەی کە لە ئێران ئەنجام دەدرێت پەیوەندی بە تاوانە گشتیەکان وەک مادەی هۆشبەر،کوشتنەوە و تاوانە سیاسیەکانی نەتەوەکانی کورد ،عەرەب،بەلوچ و…هەیە.
لە سێدارەدانی چالاکانی سیاسی کورد لە ئێران زۆرترین سزای لە سێدارەدان لە ئێران لە خۆ دەگرێت.
بە پێی راپۆرتی لێبووردویی نێونەتەوەیی لە ساڵی۲٠۱۵لە جیهان لانی کە ۲٠هەزار و۲۹۲کەس لە سێدارە دراون.

کۆمەلەی مافی مرۆفی کوردستان

20160406