ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە لیجە و پاسوور سەربە ئامەدی باکووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە

kmmk:

ڕۆژی سێ شەممە ۵ی فێبرییەی ۲۰۱۹ دەوڵەتی تورک لە ۱۷ گەڕەک وگوندی ناوچەکانی لیجە و پاسووری ئامەد لە باکووری کوردستان ” قەدەغەی هاتوو چۆ کردن و چوونەدەرەوە لە ماڵەوە” ی لە هاووڵاتیان قەدەغە کرد وهاوکات لەناوچەکەدا سوپای تورک دەستی کرد بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی و هێنانە ئارای ترس ودڵەڕاوکێ وزەبرو زەنگ.

بەگوێرەی هەواڵەکە لە ڕۆژنیووزەوە ئەم پێشێلکارییە لە کاتژمێر ۶ی بەیانییەوە دەستی پێکردووە.

شیاوی باسە ، دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەموو باکووری کوردستانی کردووە بە زیندانێک و تەنانەت هاوڵاتیانی ئاسای ناتوانن هاوشێوەی تورکەکانەی ئەو وڵاتە ژیان بکەن و ئەم زیادەڕۆیانە تا ئاستێک هەڵکشاوە دەیهەوێ هەموو دەنگێکی ناڕازی لە هەر بەشێکی کوردستان کپ بکات وبە بەزاندنی سنووری وڵاتانی دراوسێ ،پەلاماری هەر کوردێک دەدات،ولە بنەڕەتدا سیاسەتی قڕکردنی کوردی بە بنەما گرتووە و ئەم توند ڕەویانەی بەشی هەرە زۆری دەگەڕێتەوە بۆ بێدەنگی هەموو دنیا وبەتایبەت ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئاستی باڵا، ئەمە لە حاڵێکدایە بەپێی هەبوونی مێدیاو ڕاگەیاندنی زۆرەوە هەموو پێشێلکاریەکان دەکەوێتە پێش چاوی چاودێران، بەڵام بە بۆنەی بازرگانی نێودەوڵەتی لەهەموو ئەم قۆرغکاریانە چاوپۆشی دەکرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
@kmmkkurdistan