زەخت وگوشار بۆسەر بنەماڵەی چالاکانی سیاسی،مەدەنی لەلایەن بنکە ئەمنیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان
بەپێی ئەو هەواڵانەی گەیشتووە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:ماوەی چەند مانگێکە هێزە ئەمنیەکانی ئیدارەی ئیتلاعات زەخت وگوشاری بەر فراوانیان خستوەتە سەر بنەماڵەی چالاکانی سیاسی مەدەنی لەم بەشەی کوردستان و هەردەم بە هۆیەکەوە دەچنە بەر ماڵ کەسووکاری چالاکان و باری ئاسایی ژیانیان لێ تێک دەدەن.
بە پێی ئەو هەواڵانەی وا رادەستمان گەیشتووە لە ٤مانگی پێشوودا هیزە ئەمنیەکانی ئیتلاعات ۳جار چوونەتە بەرماڵ باوک چالاکی مەدەنی “محمد هوژەبری” خەڵکی مەریوان ولە بنەماڵەکەی شوێنی ناوبراویان پرسیوە، بەڵام کاتێ بنەماڵەی ناوبراو وتوویانە کەئاگاداری شوێن کوڕەکەمان نین ،مەئموورەکان گوتوویانە کە خۆمان ئاگاداری “محمد هوژەبری ” لەگەڵ هاوسەرەکەی بەناو “شکوەکەریمی”خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدەرەوەی وڵاتن و پەیوەندیان بە حزبێکی سیاسیەوە هەیە.
جێگای ئاماژەیە دواهەمین جار هێزەکانه ئیدارەی ئیتلاعات چوونەتە بەر ماڵ برای محمد هوژەبری وپێیان ڕاگەیاندوون کە براکەتان ئاگادار بکەنەوە کە تا مەجال هەیە بۆ ئەوەی تاوانەکەی قورستر نەبێت بگەڕێتەوە.
هەر وەها لەماوەی مانەوەی ناوبراوان لە دەرەوەی وڵات هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات چوونەتە بەر ماڵ دایک “شکوە کەریمی” هەڕەشەیان کردووە لێیان کە ئەگەر کچەکەتان نەگەڕێتەوە ئەوا ئێمە بە چاوی هاودەست سەیری ئێوە دەکەین و وەک تاوانبار هەڵسوو کەوتتان لەگەڵ دەکەین.
شایەنی باسە”محمدهوژەبری وشکوە کەریمی” چالاکی سیاسی و مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستانن کە بەهۆی گوشاری دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ماوەیەک لەمەو پێش وڵاتیان بەجێ هێشت.
كۆمهڵهی مافی مرۆڤی كوردستان
06/04/2016