هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکووری کوردستان چڕتر بۆتەوە و هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌هه‌موو چه‌ک و جبه‌خانه‌کانی خۆیانه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی هۆڤانە په‌لاماری ناوچه‌ی نسیبینی سه‌ر به شاری مێردین لە باکووری کوردستان ده‌ده‌ن. هێزی سەربازی تورکیا به‌تانک و تۆپ ماڵه‌کان ده‌ڕوخێنن، له‌شه‌وی رابردووه‌وه تا سه‌ر له‌به‌یانی ئەمڕۆ ده‌نگی ته‌قینه‌وەی دژوار له‌ناوچه‌که بیستراوە.
له‌ناوچه‌ی نسێبینی سه‌ر بهماردین که ماوه‌ی 25 رۆژه رووبه‌رووی هێرشی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک بووه‌ته‌وە، بە دەیان هاوڵاتی گیانیان لەدەست داوە و شارەکە وەک وێرانەی لێ هاتووە.
بە پێی هەواڵێک کە ناوەندی هەواڵی رۆژ نیوز بڵاوی کردۆتەوە ، “هێرشی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا لەشارۆچکەکە ناوەسێت، به‌درێژایی شه‌وی رابردوو شه‌ڕێکی دژوار بەڕێوه‌چوو، هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت ده‌وروبه‌ری گه‌ڕه‌کی عه‌بدولقادر پاشایان گه‌مارۆ دابوو، به‌تانک و تۆپ و له ئۆتۆمۆبێلی زرێپۆشه‌وه گهڕهکهکەیان ئاگرباران کردوە و ژماره‌یه‌ک ماڵی هاوڵاتیانیان وێران کردوە.”
تا ئێستا به‌هۆی دژواری شه‌ڕه‌که‌وه هیچ زانیاریەک له‌سه‌ر زیانە گیانیەکان بەدەست نەخراون، له‌ناوچه‌که به‌سه‌دان ئۆتۆمۆبیلی زرێپۆش لهجموجۆڵدان.
هێزه‌کانی پاراستنی سڤیل یه‌په‌سه و یه‌په‌سه ـ ژن کە بۆ بەرگری و پاراستنی خەڵکی سڤیل دامەزراون، لە شارۆچکەکە به‌رخۆدان ده‌که‌ن و هەوڵی ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا دەدەن و تا ئێستا توانیویانە پێش بگرن لە هاتنی تانک و زرێ پۆشەکانی تورکیا.
بە پێی هەواڵەکان کە تا ئێستا بڵاو کراونەوە لە ئەنجامی تۆپبارانی شارەکە چەندین کەسی سڤیل گیانیان لەدەیت داوە و لە نێو قوربانیان منداڵ هەن.
ئه‌سرا شالکی تەمەن دوو ساڵان له‌سلۆپی به‌هۆی تۆپبارانی دژواری چه‌ته‌کانی ئه‌ردۆغانه‌وه به‌سه‌ختی بریندار ببوو، بەپەلە ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی جزیره کرابوو و پاشان برابووە شاری ئیلح، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کان به‌ده‌ستخراوه‌کان، له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌وڵدانه‌کانی پزیشکان ئه‌سرای تەمەن دوو ساڵان ژیانی له‌ده‌ستداوە.
به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆردمانهکانه له‌ناوچه‌که تا ئێستا 9 که‌س شەهید بوون، له‌ناو شەهیدەکاندا که‌سانی به‌ته‌مه‌ن و منداڵێکیش هه‌ن.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا سێ مانگە بە چری دژی گەلی کوردستان بەرێوە دەچن، دەوڵەتی تورکیا کۆتایی بە پرۆسەی ئاشتی هێنا و ڕایگەیاند بە هیچ شێوەیێک دان بە بوونی کورد دانانێت.
سەرۆکی پارتی ناسیۆنالیستی تورکیا داوایی لە ئەردۆغان و هێزە سەربازیەکانی تورکیا کردوە، کە نسیبین وێران کەن و کەس زیندوو مەهێڵنەوە.
ئەو کۆمەڵکووژیەی تورکیا ئەنجامی دەدات، لە حاڵێک دایە کە نەتەوە یەکگرتوەکان، یەکێتی ئەوروپا، وڵاتان بە تایبەتی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا بێدەنگیان هەڵبژاردوە.
بە سەرچاوە گرتنی جارنامەی مافی مرۆڤ، یاسا نێودەوڵەتیە پەسەندکراوەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان و یەکێتی ئەوروپا، دەوڵەتی تورکیا کۆمەڵکووژی و تاوان دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان