لە هەینی خوێناوی کوردستان، دوو هاوڵاتی دیکە لە مەهاباد گیانیان بەختکرد

ک.م.م.ک:

هەینی ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، دوابەدوای تەقەی هێزە سەرکوتگەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران دژبە هاوڵاتیانی کوردستان، دوو هاوڵاتی خەڵکی مەهاباد بەناوەکانی کەماڵ ئەحمەدپوور کوڕی تاهیر و مێهران ڕەحمانی گیانیان بەختکرد.

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، مێهران ڕەحمانی کەبە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان بەگرانی بریندارکرابوو بۆ نەخۆشخانەیەک لەورمێ ڕاگوازرا.

ناوبراو بەهۆی قورسی برینەکانییەوە پاش چەندد کاتژمێر لە نەخۆشخانە گیانی بەختکرد.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *