ئازادی دوو هاوڵاتی کورد بەدانانی بارمتە

ئازادی دوو هاوڵاتی کورد بەدانانی بارمتە

KMMK:
ڕۆژی پێنج شەممە ۲۵ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی ، دوو هاوڵاتی کورد بە ناوەکانی، ” سەرهات خەلیل زادە” خەڵکی ناوچەی برادۆستی ورمێ کەپاش ۳٤ ڕۆژ دەسبەسەری لە گرتووخانەی ئیتلاعات بە تۆمەتی هاریکاری یەکێک لە حیزبە کوردییە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی بە دانانی بارمتە تا کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی دادگا ئازاد کرا و هاوکات ” وریا فەرەجی” خەڵکی گوندی ” نێ”ی مەریوان بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ حیزبە کوردییەکان دەسبەسەر کرابوو بە دانانی بارمتەی ۱۲۰ملوێنی ئازاد کرا.

هەروەها ئەم دوو کەسە تاکاتی دانانی بارمتە لە هەبوونی پارێزەر و پێوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەیان بێبەری بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان