چالاکێکی ئایینی پێڕەوی ئاینزای سوننەی خەڵکی ورمێ لە تورکیا تیرۆر کرا
KMMK:
تەرمی چالاکێکی پێڕەوی ئایینزای سوننە بەنانیشانی “فەرسید عەلەوی ئابگەرم” تەمەن ۲۵ ساڵ و خەڵکی شاری ورمێ لە ڕێکەوتی ٤ی گەلاوێژ لەشاری “باش قەڵا” ی تورکیا دۆزرایەوە.
ناوبراو یەکێک لە چالاکانی پێڕەوی ئایینزای سوننە لە شاری ورمێ و لە مزگەوتی ئەو شارە چەلاکی پڕوپاگەندە وتنەوەی وانەی بیروباوەڕی و قورعانی دەکرد، ودوو ساڵی بەرێ پاش ئێعدامی ۲۵ گەنجی کوردی پێڕەوی ئایینزای سوننە و دەسبەسەری چالاکانی دیکەی ئایینی چووە وڵاتی تورکیا.ناوبراو وەکوو پەنابەری ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان نیشتەجێ بوو بەڵام بەپێی ڕاپۆڕتی ئەم سەرچاوەیە، ڕێکەوتی ۱۲ی پووشپەڕ لەشاری وانی باکووری کوردستان ڕفێندرا و لە باش قەڵا تەرمەکەی دۆزرایەوە.
حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانچالاکانی ئایینی پێڕەوی ئایینزای سوننە لەژێرناوی وەهابیەت دەسبەسەر ودۆسیەی گرانیان بۆ دەپێچێتەوە و ڕووبەڕووی حوکمی قورس وئێعدامیان دەکاتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــــتان


