پێشگیری دەکرێت لە لە ناردنی ئیبراھیم خەلیل سدیقی ھەمەدانی بۆ نەخۆشخانە

KMMK:
سێ شەممە 3ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، بەرپرس و کاربەدەستانی بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ پێش بە گواستنەوەی ئیبراھیم خەلیل سدیقی ھەمەدانی بەندکراوی سیاسی بەندکراو لە لەم بەندیخانەیە بۆ چارەسەری پزیشکی لەدەرەوەی بەندیخانە دەگرن.
بەندکراوی سیاسی ئیبراھیم خەلیل سدیقی ھەمەدانی کە تەمەنی 62 ساڵە، توشی نەخۆشی شەکرەی خوێنە و پێویستی بە چارەسەری بەپەلە و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی بەندیخانەیە، بەڵام بەرپرس و کاربەدەستانی بەندیخانە پێش بە گواستنەوەی ناوبراو دەکەن بە مەبەستی چارەسەری.

ئەم بەندکراوە سیاسیە بڕی سێ مانگە کە چاوەڕێی ناردنی بۆ نەخۆشخانەیە، دکتۆرەکان رایانگەیاندوە کە شەکرەی خۆێنەکەی بەرزتر بوەتەوە، تا ئێستا ناوبراو چەند جار تۆشی خوێن بەربون و شین بونەوەی لاقەکانی بوە و پێویستە لە دەرەوەی بەندیخانە چارەسەر بکرێت.

لە کوتایەکانی ساڵی 2720ی پاش چەند رۆژ مانگرتن لە خواردن، بەرپرس و کاربەدەستانی بەندیخانە بەڵێینیان داوە کە ناوبراو بە بۆ چارەسەری بۆ دەرەوەی بەندیخانە دەنێردرێت بەڵام تا ئێستا ئەم بەڵێنیە نەبراوەتە سەر.
ئەم بەندکراوە سیاسیە، مانگی رەشەمەی2718 لەگەڵ دوو منداڵەکەی بە ناوەکان سالار و مریەم« مەھسا» لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئسلامی ئێرانەوە لە ورمێ دەستبەسەر کرابوو.

ناوبراو لە بەشی دووی دادگەی ئینقیلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ بە بێ ئیزنی ھەبونی پارێزەر بە تۆمەتی« پڕوپاگاندا دژ بە حکومەت» سزای 15 ساڵ بەندکردنی بێمەرج و ێەک ساڵ بەندکردنی مەرجداری بەسەردا سەپێندرا. ناوبراو ھەروەھا لەلایەن بەشی سێی دادگەی ئینقیلاب بە تۆمەتی «ھەڵگرتنی ڤیدیۆ لە ناوەندە سەربازیەکان» سزای سێ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا و بە کۆی گشتی سزای 19 ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان