سێ هاوڵاتی شاری پیرانشار سزای 15 ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندرا

KMMK:
سێشەممە 3ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، سێ هاوڵاتی لە لایەن دادگەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری پیرانشار سزای 15 ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.
شۆڕش عەبدوڵا نەژاد 33 ساڵان، نەجمەدین سوخەنوەر 30 ساڵان و سەلاح ئاجی 50 ساڵان سێ چالاکی سیاسین کە لەلایەن دادگەوە سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.
ئەم سێ چالاکە سیاسیە لە ئاکامدا پاش بەسەرچوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کربوون.

بە پێی ھەواڵی گەیشتوو، ئەم هاوڵاتیانە بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ھەر یەکەوە 5 ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان