ورمێ؛ شەهرام حاتەمی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک.:

بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، شەهرام حاتەمی، چالاکی مەدەنی خەڵکی ورمێ، ڕۆژی شەممە ٨ خەرمانان ٢٧٢٥ی کوردی بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی ٦ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمێ ڕاگوێزرا.

بەپێی بڕیاری کۆتایی دادگای تێهەڵچوونەوە، ناوبراو بە هۆی چالاکییە مەدەنییەکانی و تۆمەتەکانی وەک “پڕوپاگەندە دژی نیزام”، “پڕوپاگەندەی نەپۆشینی حیجاب”، “هاوکاری لەگەڵ میدیای دوژمنکارانە” و “سووکایەتیکردن بە ئەقوام” سزا دراوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە لقی دووی دادگای ئینقلابی ئێران لە ورمێ حوکمی دوو ساڵ زیندانی و قەدەغەکردنی چالاکییەکانی ئۆنلاین بۆ ماوەی دوو ساڵ و دەستبەسەرداگرتنی مۆبایلەکەی وەک “ئامرازێکی تاوانکاری” سەپاندووە.

پێشتریش لە ٨ ڕەزبەر ٢٧٢٤ی کوردی، هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی شەهرام حاتەمی و دەستبەسەریان کرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتی شەهرام حاتەمیدا گرت. دوای سێ ڕۆژ بە بارمتەی ٨٠٠ ملیۆن تۆمان ئازاد کرا، بەڵام دۆسیە یاساییەکەی بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە تا ئەو بڕیارەی ئێستا دەرچووە و جێبەجێ دەکرێت.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *