مردنی تاڵ/کوشتن وخۆکوژی چوار ئەندامی بنەماڵەیەک

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافــی مرۆڤـــــی کوردستــــــان: ڕۆژی دووشەممە ۲۷ی خەرمانان، کەسێک بەناونیشانی نادیار، لەدایکبووی ساڵی ۱۳۵۹ی هەتاوی بەهۆکارێکی نادیار وبەکەڵک وەرگرتــــن لە چەکی ڕاو، ژن ودوو منداڵی کچی خۆی کەیەکیان ۱۰ ساڵ تەمەن وئەویدی ۴ ساڵ تەمەن بوون بە لێدانی فیشەک بە ڕوخساریان لەماڵەکەیدا کوشتیانی. کوتراوە «ئەم کەسە پاشان بەتەقەی فیشەکێک بە ڕوومەتی خۆیەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.»

شاری ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا بەحەشیمەتی ۱۵۰ هەزارکەس لە ۶۰ کیلۆمەتری ڕۆژئاوای کرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتووە.

خۆکوژی بنەماڵەیی لەڕاستیدا بەرهەمی تاڵی هەژاری وبێ هیـــــواییە. جۆرێکی دیکە لەم چەشنە کارەساتە لەشاری سونقووڕ لەکرماشان ڕوویداوە کەچەندد ساڵی پێشووتر بووە. پیاوێکی گوندنشین بەهۆی هەژاری ونەبوونی باری ئابووری، دەستی دایە خۆکوژی وکوشتنی دوو منداڵی بچکۆلانەی کە کچ کوڕێک بوون. ئەم پیاوە لەکوشتنی خۆیدا سەرکەوتوو نەبوو وڕایگەیاندبوو نایهەوێ منداڵەکانی تووشی ئەو ژیانە نگریسەی خۆی ببن وهاوشێوەی خۆی لەهەژاری وبێ دەرەتانیدا بن.

بێکاری لەکۆمەڵگا دەبێتە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی ودابەزینی تەندرووستی کۆمەڵگا. خۆکوژی یەک لەوخەسارە کۆمەڵایەتیانەیە کەڕێژەی زۆری لەکۆمەڵگا دەربڕی کێشەی بنەمایی جیددییە لەو کۆمەڵگایە.

ئەودەمەی لەهەژاریدا بژی وهەروەها وابیربکەنەوە کەبڕیار نییە ئاڵوگۆڕێک لەژیانتاندا بێتە گۆڕێ بێ هیـــــوایی دێتە ئاراوە ومەترسی خۆکوژی سەر هەڵدەدات. هەروەها نەخۆشی دەروونی، توندوتیژی ولەناوچوونی فاکتەرە کۆمەڵایەتییەکان، کێشەی بنەماڵەیی وتووشبوون بەماددە هۆشبەرەکان وئەو وەهمانەی لەوڕێیەوە دێتە ئاراوە وکەدەرەنجامەکەی خۆکوژی وتوندوتیژییە.سەرهەڵدانی ئەو نەخۆشییانە و تەنگوچەڵەمەکانی کۆمەڵایەتی لە حەشارگەی نابەرابەری مادی دەرووونییدایە، کە خوڵێنەری ئەو دۆخەش کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

لەڕاستیدا دەوڵەت دەتوانێ ڕۆڵی هەبێ لەکۆنتڕۆڵی ئەو خۆکوژیانەی کەهۆکارەکەیان کۆمەڵایەتی وئابوورییە وبە پێک هێنانی هەلی کار پێش بەم خۆکوژیانە بگرێ.

لەڕۆژهەڵتی کوردستان، هەژاری وبێ بەشی لەڕادەبەدەری خەڵک کە بەشێکی بەرچاو لەسیاسەتەکانی دەوڵەتە، ڕێژەی خۆکوژییەکانی بەبەراورد لەگەڵ دیکەی پارێزگاکانی جوگرافیــــــای سیاسی ئێران هەڵکشاندووە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤـــــــــــی کوردستـــــــــــان