گوازتنەوەی دوو برای ده‌سبه‌سه‌ركراو بۆ ئیتلاعاتی سنه‌

دووبرای کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان پاش دەسبەسەر کردنیان دەگوێزرێنەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان.

رۆژی پێنج شەمە۱۹خاکەلێوەی ئەمساڵ دوو برا بەناو”حسن و حسین دانشمند”کوڕی رەحمەتی رەحمان خەڵکی شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان،لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانە دەگوێزرێنەوە بۆ بنکەی” شارامفەر”ی سنە کە یەکێکە لە بنکەکانی مانەوەی ئیدارەی ئیتلاعات لە پارێزگای سنە.

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: “حسن و حسین دانشمند”رۆژی۱۷مارسی۲٠۱٦ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری بانە دەسبەسەر کراون.

لەم بارەوە دەوترێت هێزە ئەمنیەکان بە بەرگی مەدەنی بە هێرش کردنە سەر ماڵی هاوڵاتیەک دووبرا(حسین دانشمند٤۱ساڵە وپیلەوەر کە تازە لە سەفەری بۆ هەرێمی باشووری کوردستان گەڕابووەوە و حسن دانشمند ٤۳ساڵە و دوکتور ودانیشتووی شاری تاران کە بۆسەردانی نەورۆز بۆ ماڵ دایکی رۆیشتبوو)دەسبەسەر دەکەن

هێزەئەمنیەکان بۆ دەسبەسەر کردنی حسین دانشمند دۆخیکی ترس و ئاڵۆز چێ دەکەن و سپرای بیبەر بەکار دەهێنن. هەروەها هێرش دەکەنە سەر بنەماڵەی هەردوو ناوبراو و دەست دەکەن بە لێدانیان.دوکتور حسن دانشمند نارەزایەتی خۆی بۆ شێوەی هەڵسووکەوتی هێزە ئەمنیەکان دەردەبڕێت بۆ ئەوەی لە کاتی ئەم کردەوەدا چەند منداڵێک لە بنەماڵەکەیان لەوەێ دەبن.

هێزە ئەمنیەکان بەهۆی ناڕەزایی دەربڕێن دوکتور حسن دانشمند بە شێوەی هەڵسووکەوتیان سەرەڕای هەبوونی منداڵان ئەویش دەسبەسەر دەکەن و دوای تێپەڕ بوونی یەک مانگ لەدەسبەسەر کردنی مافی دیداری بنەماڵەکەی و مافی گرتنی پارێزەریان پێ نەداوە

شایەنی باسە هەردوو دەسبرسەر کراوەکەن خاوەنی خێزانن و هەرکامیان دوومنداڵی کچ یان هەیە.

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان
09/04/2016

%d bloggers like this: