حکومەتی تورکیا  بەرفەرمانی ئەردۆغان باکوری کوردستانی کردۆتە بارەگایەکی سەربازی گەورە و شوێنە حکومیەکانیش بۆ سوپا بەکاردەهێنێت.

ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی دەزگای پەروەردەی بەناو (ئایتم سەن) لە شاری ئامەد حیکمەت کۆرکماز دەڵێت: لە جوگرافی کوردستاندا قۆناغی شەڕێکی خوێناوی تێدەپەڕێت، لەڕۆژهەڵاتی ناوین لەجێی ئەوەی کێشەکان بەڕێی سیاسی چارەسەربکرێن، چەک بەکاردەهێنرێت و توندوتیژیەکان لە ئاستێکی هەرەباڵادایە، حکومەتی ئاکەپە بە سیاسەتی شەڕی تایبەت لە جێی بەرخۆدان مافی خوێندن و تەندروستی گەل زەوت دەکات.

دەشڵێت: حکومەتی تورکیا بەو بڕیارەی لە کوردستان ماف و پەروەردەی منداڵانیشی زەوت کردوە و زۆربەی هەرێمەکان لە خزمەتگوزاری تەندروستی بێبەشن.

لەناوچەی سوری ئامەد بڕیاردراوە 9 بارەگا و چوار شوێنی چاودێریکردن دروست بکەن، لە گەڕەکەکان بارەگای نوێ ئاوادەکەن، لە ناوچەی جزیرە و سلۆپی بڕیاردراوە لە هەر گەڕەکێک بارەگایەک دروستبکەن.

ناوەندی هەواڵی رۆژ نیوز لە گوزارشێکدا باسی رەوشی باکووری کوردستان دەکەت و دەڵێت: ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوی ئەیتم سەنی شاری ئامەد دەستنیشانی کرد کە لە جوگرافی کوردستاندا قۆناغی شەڕێکی خوێناوی تێدەپەڕێت، لەڕۆژهەڵاتی ناوین لەجێی ئەوەی کێشەکان بەڕێی سیاسی چارەسەربکرێن، چەک بەکاردەهێنرێت و توندوتیژیەکان لە ئاستێکی هەرەباڵادایە، حکومەتی ئاکەپە دەیەوێت پرسەکانی کورد بەڕێی شەڕ و کوشتن چارەسەربکات.

حیکمەت کۆرکماز دەڵێت:” دەزانین کەلە ئەنجامدا پیلانی شەڕی ئاکەپە لە شاری ئامەد و گەلێک ناوچەی تری کوردستان دەزگای پەروەردەی و بنکەی تەندروستی کراوە بە بارەگای سەربازی، ئەم جاری یەکەمە لە جیهاندا لە شار و ناوچەکان قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەی چوار مانگ بەردەوام بێت”.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کەلە خوێندنگاکانی شاری ئامەد بە ڕۆژ وانە دەوترێتەوە و بە شەویش دەکرێنە بارەگای سەربازی، ئەوەش کاریگەری دەرەونی لەسەر منداڵەکان دروست کردوە.

 لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوو دا دەوڵەتی تورکیا هێرشێکی بەرفراوانی کردۆتە سەر باکووری کوردستان و تا ئێستا بە سەدان کوژراو و بێنداری شارومەندانی باکووری کوردستانی لێ کەوتۆتەوە.

بە لە بەر چاو گرتنی جارنامەی مافی مرۆڤ، یاسا نێونەتەویەکان، تورکیا خەریکی کۆمەڵکووژی و تاوان دژی مرۆڤایەتیە و کرەوەکانی حکومەتی تورکیا دەچێتە خانەی کۆمەڵکووژی و تاوان دژی مرۆڤایەتی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان