لۆڕستان؛ گواستنەوەی هاووڵاتییەک بۆ ژووری تاکەکەسی بۆ جێبەجێکردنی سزاکە

ک.م.م.ک:

سێشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “ڕەسوڵ تیموری” خەڵکی شاری کۆهدەشت لوڕستان ( لک ) بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکە بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترایەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، و سەرچاوەیەکی نزیک لەو بنەماڵەیە، ئەم هاووڵاتییە لە بەندیخانەی قزلحەسار بەند کراوە.

تا نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *