لۆڕستان؛ گواستنەوەی هاووڵاتییەک بۆ ژووری تاکەکەسی بۆ جێبەجێکردنی سزاکە

ک.م.م.ک:

سێشەممە ڕێکەوتی ١٦ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەکی “لەک” بە ناوی “حوسێن هەواسی زادە” کوڕی حەیدەر خەڵکی شاری کۆهدەشت، لە پارێزگای لوڕستان بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرایەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم هاووڵاتییە لە بەندیخانەی قزلحەساری کەرەج بەند کراوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ٢٠ی پووشپەڕی ئەمساڵدا، براکەی لە هەمان بەندیخانەدا بە ناوی موسلیم هەواسی زادە بە بێ دەنگی به بایکۆتی هەواڵی میدیاکانی حکوومەتی و ناوخۆییدا ڕوویدا.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *