داواکاری ئازاد کردنی محەممەد نەزەری لە لایەن دادگەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەهاباد رەت کرایەوە

KMMK: موحەمەد حوسەین ئاقاسی پارێزەری بەندکراوی سیاسی کورد ڕایگەیاندوە کە دادگەی کۆماری ئیسلامی ئێران دژ بە ئازاد کردنی موحەمەد وەستاوەتەوە.

محەممەد نەزەری یەکێک لە کۆنترین بەندکراوانی سیاسی کورد کە پتر لە بیست و چوار ساڵە لە بەندیخانە بەسەر دەبات و لە دژی بەڕێوە چونی یاسایی دۆسیەکەی دەستی دابووە مانگرتن لە خواردن کە مانگرتنەکەی سێمانگ درێژەی هەبوو، مانگرتنی موحەمەد نەزەری هەڵوێستی ڕاگەیاندنەکان و کۆمەڵگای  نێونەتەوەیی لێ کەوتەوە و زۆربەی ناوەندە مافی مرۆڤیەکان و چالاکانی مەدەنی نێونەتەوەیی خوازیاری ئازاد کردنی موحەمەد نەزەرین، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی هێنانە خوارەوەی دەنگۆی ناوبراو لە بڵاوکردنەوەکان و کەم کردنەوەی پارێزگاری بەربڵاو بەڵێنی ئەرێنیان بە داواکاریەکانی دایەوە بەڵام دادگەی شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لە شاری مەهاباد دژ بە ئازاد کردنی موحەمەد نەزەری وەستاوەتەوە کە ئەم دژبەریە دور نییە لە تێبینیەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و سپای پاسداران لەسەر خوازیاری بۆ دژایەتی ئازاد کردنی موحەمەد نەزەری نییە.

لە سەر دژایەتی ناوەندە ئەمنیەتی و دادوەریەکانی کۆماری ئیسامی ئێران بۆ ئازاد کردنی محەممەد نەزەری هەڵوێستی بنەماڵەی ناوبراوی لێ کەوتەوە و رایانگەیاندووە لە هیچ چەشنە هەوڵێک خۆ لا نادەن و درێژە بە هەوڵەکانی خۆیان دەدەن بۆ ئازاد کردنی موحەمەد نەزەری.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان