ڕێپێوانی ناره‌زایه‌تی باوه‌ردارانی یارسان/له سێهەمین ساڵوەگەری خۆ ئاگردانی ئێعترازی دو باوه‌رمه‌ندی یارسانی

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان: باوەردارانی ئایینی یارسان ( ئەهلی حەق) لە سێهەمین ساڵوەگەری ئاگر تێبەربونی ئێعترازی دو کەس لە شوێن کەوتوانی ئەو ئایینە کە داویان لە ماڤە رەواکانی خویان ( واتە ئاییینی یاری ) لە یاسای بنەرەتی ئێراندا و پێداچوونەوەی ئەو یاسا دەکەن.
وە لە سێهەمین سالوەگەری ئەو رووداوە بە هەڵگرتنی پلاکارد و درووشم بۆ نارەزایەتی دەربرین لە شاری سحەنە سەر بە پاریزگای کرماشان دەکەونە رێ تا سەر گۆری نیک مراد تاهێری و لەوێدا کۆ دەبنەوە و خوازیاری بە رسمی ناسینی ئایینی یاری لە یاساکانی بنەرەتی ئێراندا دەکەن.
ئەمە لە حاڵێکدا روو دەدا کە لە سالەکانی 92 لە بۆ بێ رێزی کردن بەو ئایینە وکەسانی زیندانی ئەو ئایینە لە زیندانی هەمەدان دوکەس لە باور دارانی ئەو ئایینە بە ناوەکانی حەسەن رەزەوی و نیکمراد تاهێری لە رۆژەکانی 14 ,15 پوشپەری ساڵی 92 لە بەردەم ئوستانداری شاری هەمەدان ئاگریان لە جەستەی خویان بەردا.
هەیئەتی ئەنجومەنی شورایی چالاکانی مەدەنی یارسان لە سێهەمین ساڵوگەری ئەو رۆژەدا ،بە دوبارە ناردنی نامەیەک بۆ رێبەری شورشی کۆماری ئێسلامی خامنەای خوازیاری لاچوونی تەبعیض و نەهامەتی بۆ سە ئایینی یارسان ببون کە لە میژ ساڵە نەتوەیەکی بالادەست بە شێوەیەکی سیستماتیک ،بە تئیوری وگەڵالەی یەک دەولەت ،یەک نەتەوە و رێگای جوراوجۆر وپروسەی سرینەوەی ئاسەوارە و کولتوور و شۆناسی نەتەوی کورد لە کوردستان و نەتەوەکانی دیکە لە ئێمپراتوری زۆرەملی ئێران خستوتویانە رۆژڤی کاری رۆژانەی خویان وئاینی یارسانیش لەمە بێ بەش نەبووە

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان

%d bloggers like this: