باراك ئۆباما توركیا ئاگادار ده‌كاته‌وه، شه‌ڕی داعش نه‌كاته پاساو بۆ هێرشكردنه سه‌ر كورد له‌رۆژئاوای كوردستان.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان: ڕۆژنامه‌ی هافینگتۆن پۆستی ئه‌مریكی بڵاوی كرده‌وه، باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا له میانی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نووس له كۆشكی سپی، ده‌رباره‌ی ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران و سیاسه‌تی واشنتۆن ده‌رباره‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هۆشداری داوه‌ته حكومه‌تی توركیا كه شه‌ڕی له دژی داعش به ئاگادارییه‌كی زۆره‌وه بكات. هه‌روه‌ها ده‌نوسێـت ئۆباما به توركیا ده‌ڵێ له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه كوردی سوریا نه‌كاته ئامانج، له‌به‌رئه‌وه‌ی كورد هاوپه‌یمانی كارای ئه‌مریكایه‌و له‌سه‌ر خاكی سوریا و تاكه هێزه، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر داعش به‌ده‌ست هێناوه. له‌باره‌ی نیگه‌رانییه‌كان له به‌كارهێنانی شه‌ڕی داعش بۆ لێدانی كوردی سوریا له لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه، ڕۆژنامه‌كه پرسیاری ئاراسته‌ی ئۆباما كردوه‌و له‌وه‌ڵامدا ئۆباما ڕایگه‌یاند، گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ توركه‌كان كردوه‌و تێڕوانینی به‌هێزیان هه‌یه، كه داعش گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌و پێویسته به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌ر بكرێته‌وه.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان