كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان: فرۆکه جه‌نگییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌رێمی گاره‌ی سه‌ر به هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مه‌دیا بۆردومان ده‌که‌ن.
به‌پێی زانیارییه هه‌رێمییه‌کان، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ کاتژمیر 4 وه فڕۆکه‌ی که‌شفی ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌سه‌ر هه‌رێمه‌کانی گاره، مه‌تینا و زاپ-دا ده‌سوڕێنه‌وه و هه‌تا ئێستا سوڕانه‌وه‌یان به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ها له کاتژمێر 9:00 فڕۆکه‌ی جه‌نگی ده‌وڵه‌تی تورکیا به ئاسمانی ئه‌و هه‌رێمانه‌دا سوراونه‌ته‌وه و ماوه‌ی 40 خوله‌که بۆردوومانی هه‌رێمی گاره ده‌که‌ن. جێگای ئاماژه‌یه، دوێنێ-ش فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا گوندی سوره‌دێ-ی سه‌ر به‌هه‌رێمی قه‌ندیل-یان برۆدومانکرد و بووبه‌هۆی که‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له ره‌ز و باخی گوندنشینان.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان