بەپێی هەواڵێک کەبەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە زیندانی سیاسی کوردئهیووب ئهسهدی لەزیندانی کاشمەر سەربە پارێزگای خوراسانی رهزهویی بەمەبەستی لەبەرچاوگرتنی داخوازیەکانی، ڕۆژی ۱۷ی جۆزەردان دەستی داوەتەمانگرتن له خۆاردن
ناوبراوداخوازی (مەرەخەسی)پشوی کردوە بەڵام لەلایەن دادسانی کاشمەرە پشتگوێ دەخرێت و هەروەها”ئهسهدی “نەخۆشی هەناسەبڕکێ (ئاسم)و فەقەراتی هەیە ،کەدیسانەوەی بەبۆنەی ئەمنیەتی بونی دۆسیەکەیەوەجگەلەدەرمانخانەی زیندان مافی چارەسەری لەدەروەی زیندانی نییە ودەرمانخانەکەش دەرمان وپێداویستی بۆ هەناسەبڕکێی نییە .
هەروەها ئەم بهند كراوه کورده داواکار بوە بگوازرێتەوەبۆ زیندانێکی تر جگە لە زیندانی کاشمەر، چونکە دادسانی کاشمەر بەچاوێکی دوژمن کارانەی تایبەت لەکورد بونی «ئهیووب ئهسهدی» دەڕوانێت ،ئەم ئاستهنگیانه بوونەته هۆی مانگرتنی ئهیووب ئەسەدی و لە لایەن بەرپرسانی زیندانیشەوە پێی ڕاگەیەندراوە گەر تاسێ ژەم خواردن ،خۆی لەخواردن بپارێزێ ئەواڕەوانەی ژوری تاکەکەسی دەکرێیتەوە ،هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە ئهم بهندكراوه سیاسیه سێ حەوتو پێش دەستی داوەتەمانگرتن، بۆ وەدەست هێنانی داخوازیەکانی، بەڵام بەرپرسانی زیندان بە بەڵێنی ئەوەی ،کە تۆ مافی خۆتەو با یاسایی بێت داخوازیەکەت دەیخڵافێنن.هەروەها لەدرێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتوە چەن ڕۆژ بەرێ دادوەری زیندان بە ئهوی ڕاگەیاندوە بە پێی یاسا و تایبەتمەندی دۆسیەکەت تادەساڵ مافی پشوو وەرگرتنت نییە ،ئەمەلەحاڵێکدایەکە۱۳مانگ بەرێ دادسانی کامێران ،ئیزنی پشوی بەناوبراودابوو، هەربەو مەستەش تاپۆی ماڵێک لەگرەودا دانراوە. شایانی باسە ایوب اسدی لەگەڵ محمدحسین رضایی لە۲٥ی جۆزەردانی ۹۰دا لەلایەن سپای پاسدارانەوەبەبرینداری لەنزیک ئاوایی بۆڕیەری سەوڵئاوا دەسبەسەردەکرێت بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی نەیاری کۆماری ئیسلامی ئێران.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان