مەرگی سەرنج راکێشی سەربازێکی کورد لە کاتی سەربازی لە شاری سەلماس له ڕۆژهەڵاتی کوردستان

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: دو حوتەی رابردوو هێزە ئەمنیەتێەکانی رژیم سەربازێکی وەزیفە لە شاری خۆی کاتی جێبەجێ کردنی ئەرکی سەربازی دا ،تەرمەکەی رادەستی بنەمالەکەی دەکەن .

جیهان موارد پورخزنی کوڕی عەبدوڵلا شارومەندێکی کوردی گوندی کوزەرەش سەر بە شاری سەلماس لە کاتی بەریەوبردنی ئێجباری ئەرکی سەربازی لە ئێراندا لە شاری خۆی ،تەرمەکەی دەدرێتەوە بە بنەماڵەکەی .
ایتڵاعاتی سپای پاسدرانی رژیم ناهێلن تەرمی ناوبراو مەراسیمی پرسە و سەرەخۆشی بۆ بگردرێت و تەنها بنەماڵەکەی لە سەر گۆری کوڕەکیان بەشداری دەکەن.

مەئمورانی لێکۆلینەوە و هێزه ئەمنیەتیەکانی رژیمی ئێران مەرگی ناو براو بە خۆکوژی وەسف دەکەن، و دەلێن : ئەو سەربازە خوازیاری چونە مالی کاتی لە فەرماندەکەی کردوو بۆ سەردانی بنەماڵەکەی، کە لە لایەن فەرماندەکەی قەبوول نەکراوە و رێگی پێنداوە،ئەمە لە حالێکدایە کە بنەماڵە و کەس و کارەکەی ئەو دەلین لە سەر جەستە ناوبراو کە بەچاوی خویان بینیویانە شوێنی لێدان و شین و مۆر بوون لە جەستەی ئەوسەربازە دیارە .
یەکێک لە نزیکانی ناوبراو دەلێت کە جەستەی وی ئەشکنجە و سووتانی پێوە دیارە و خۆکوژی ناوبراو رەد دەکاتەوە.
ئەمه لەحاڵێکدا دێتە ئاراوە کە لە سالانی رابردوو خەڵکێکی زۆر لە شارومەندان و دەستگیرکراوەکان بە هۆی هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیم وەک جل شەخسێەکان و کادێری بەسیجی و…هتد، لە بەندیخانەو و گرتووخانەی کاتی گیانیان لە دەست ئەدن بێ ئەوە لێکولینەوە لە سەریان بکرێ و بەرپرسانی حکۆمەتی دەلێن هەموو ئەم رووداوانە خۆکۆژیە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان