هێزە سەرکوتکەرەکانی ئێران سێ هاووڵاتی لە جوانڕۆ دەڕفێنن

ک.م.م.ک:
سێشەممە ۲۰ی بەفرانباری۲۷۲۲ی کوردی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ئێران لە جوانڕۆ سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی پێدرام غەفوری تەمەن ۲۰ ساڵ، کەمال زاهری و پارسا ئەفشاری دەڕفێنن و گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی ڕاپۆرتەکە ئەو گەنجانە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا بەبێ نواندنی فەرمانی دادوەری لەلایەن سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە ماڵەکانیان ڕفێندراون.

شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم سێ هاووڵاتییە، هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *