دەرکردنی حوکمی ئێعدام بۆ تووماج ساڵحی

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٥ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، مستەفا نیلی پارێزەری بەرگریکاری تووماج ساڵحی لە پلەتفۆڕمی ئیکس( تویتێری پێشوو) پەیامێکی بڵاو کردەوە و هەواڵی دەرکردنی حوکمی ئێعدامی تووماج ساڵحی لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە شاری ئیسفەهان بڵاو کردەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەوڕۆ حوکمی تووماج ساڵحی ڕاگەیەندرا، مەخابن بۆ ناوبراو لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئیسفەهانەوە حوکمی ئێعدامی بۆ دەرکراوە. لەڕای پارێزەرانەوە ئەم حوکمە هەڵگری ناکۆکی یاساییه بەپێی دەرفەتی یاسایی لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەین.

تووماج ساڵحی لەکاتی دەستبەسەرییەوە تا ئێستە لەژێر ناوی درۆییندا دەیان جار لە دانیشتنی لێکۆڵینەوەی پڕ لە هەڵاواردن حوکمی نایاسایی بەسەردا سەپێنراوە کە ئەم حوکمو هەنووکەییە ئێعدام بە تۆمەتی بەغی بۆ ئەم هاوڵاتییەیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە: تۆمەتی بەغی و حوکمی دژەمرۆیی ئێعدام بەتەواوەتی دژایەتی لەگەڵ چەمکە مافی مرۆییەکان هەیە، ئەم حوکمە دەرخەری پێشێلکاری مافی مرۆڤ و لەبەرچاونەگەتنی بنەما بنەڕەتییە مرۆییەکانە کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە سەپێنراوە.
لە ڕوانگەی مافی مرۆڤەوە ئەو حوکمە کە ئێعدامی کەسێکی لێبکەوێتەوە بەبێ نواندنی دادگایی کردنێکی دادوەرانە و ئازاد، تێکەڵاوێکە لە ناداەەری وپێشێلکاری مافی مرۆڤ و بەتوندی ئیدانە و مەحکوومی دەکوین.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *