خۆکوژی دوو هاوڵاتی لە شارەکانی کوودەشت و میاندواو

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK ، دوو هاوڵاتی لە شارەکانی کوودەشت و میاندواو کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە.

بەگەێرەی هەواڵەکە، سێشەممە ٤ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناوی ئیبراهیم هەمڕاز خەڵکی میاندواو و یەکشەممە ٢ی گوڵان هاوڵاتییەکی مێرمنداڵ بەناوی ئاریان نووری خەڵکی شاری کوودەشت کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە.

شیاوی باسە، هۆکاری خۆکوژی ئەم هاوڵاتییانو نەزانراوە.

جێی سەرنجە کە، هەژاری، بێکاری، نەبوونی ژێرخانی ئابووری، دابەشکردنی نادادوەرانی سەرچاوە داراییەکان، تووشبوون بە مادە سڕکەرەکان، هەبوونی یاسای هەڵاواردن بەسەر گەلی ستەم لێکراوی کورد لە جوگرافیای سیاسیی ئێران، ئەمنی کردنی کوردستان و …. لە هۆکارەکانی هەڵکشانی بێ هیوایی و مەیل بە خۆکوژی لەم بەشەی کوردستان دێتە هەژمار.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *