دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتی لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە

‏ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ٤ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، سێ هاووڵاتی له کاتی کۆڵبەریدا، بە ناوەکانی خالید مەحموودی عەلی کەریمیان و سەعدوڵڵا ئەمینزادە خەڵکی گوندی بلەسەن لە ناوچەی بانە لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە، له ناوچەی سنووریی زله-ی بانە، دەسبەسەر کران.

ئەم هاووڵاتییانە، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی گوڵانی ٢٧٢٤، لە بنکەی نیزامی “زلە”ەوە راگوێزی دادگای رژیم له بانە کران و به تۆمەتی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ، هەریەکەیان بە پێبژاردنی بڕی ٣٠ ملیوێن تمەن سزا دران.

جێی ئاماژەیه، ئەم هاووڵاتییانە پاش کۆتایی دادگاییەکەیان و دەرکردنی بڕیاری دادوەر، ئازاد کران.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *