بانگهێشتکردنی مەتین حەسەنی بۆ دادسەرای ڕێژیمی ئێران لە بوکان

‏ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ‏KMMK، مەتین حەسەنی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٤ ساڵ و برینداربووی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٢٧١٩ی کوردی، کە پێشتر بە بانگەواز دژی ڕێژیم تۆمەتبار کرابوو، بە مەبەستی وەرگرتنی دوایین بەرگری خۆی، بۆ لقی یەکەمی لێکۆڵینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە بوکان، بانگهێشت کرا.

جێی ئاماژەیه، ئەم هاووڵاتییە لە رێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و دوای گواستنەوەی بۆ زیندانی حکومەتی ئێران لە بوکان، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی، له سێی رەشەمەی هەمان ساڵ بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

مەتین حەسەنی، کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٢٧١٩دا، یەک چاوی لەدەستداوە، بە هۆی پشتیوانیکردنی لە بنەماڵەکانی کوژراو و بریندارانی شۆڕشی ژینا، بەردەوام لە ژێر فشار و هەڕەشەی هێزە ئەمنییەکاندا بووه.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *