ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، شەوی چوارشەممە ڕێکەوتی یەکی گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی، لە ڕووداوێکدا لە ناوچەی هەلیــــلان سەر بە پارێزگای ئیلام، دوو گەنج بەناوەکانی ئارمان بیگلەری و پژمان بەدریوەند بە دەسڕێژی هێزە ئینتزامییەکان گیانیان بەخت کرد.
بەپێی کوتەی کەسووکاری ئەم دوو گەنجە، بەڵگەیەک سەبارە هەڵسووکەوتی هەڕەشە لەلایەن ئەو دوو گەنجەوە بەرچاو نەژەوتووە و هۆکاری سەرەکی ئەم تەقە لێکردنەی هێزە ئینتزامییەکان، نەزانراوە.
ئارمان بیگلەری لە بنەماڵەیەک بە ڕابردووی سیاسیی ناسراو لە ناوچەکە بوو. دەکوترێ: مامی ناوبراو لەو کەسانە بووە کە لە ئیعدامە بەربڵاوەکانی ناسراو بە «١٣٦٧»واتە ٣٧ ساڵ پێش گیانی بەخت کردووە، ئەم پاشخانە سیاسییە ئەگەری بە ئەنقەست بوونی ئەو پەلامارەی لەنێو بیروڕای گشتی ورووژاندووە و هەندێکی تر وەکوو هەوڵێک بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و سام لە نێو خەڵکدا لێکدەدەنەوە.
ق.ش


