ئیلام؛ هێرش و پەلامار و کاولکاری ماڵی دەستبەسەرکراون بە لێدان و توندئاژۆیانەوە

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران بەمەبەستی تێکدانی ماڵی هاولاتیان بە شۆفڵ (لۆدێر) هێرشیان کردەسەر ماڵی هاوڵاتیان، هەڵکەوتوو لە کۆتایی شەقامی حەوتی پووشپەڕ لە شاری ئیلام و دەستیان دایە ڕووخاندنی ماڵەکانیان.

شیاوی باسە دوابەدوای هێرشی هێزە چەکدارەکان و هێزەکانی شارەوانی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ بەرنگاری هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران دەستیان دایە فڕێدانی گازی فرمێسکڕێژ و فیشەکی ساچمەیی کەبەو هۆیەوە چوار هاوڵاتی بەناوەکانی فەریدە حاجیان، پوویا پوورداوود، شەمسەدین قەیسەری و عەباس پوورداوود بەگرانی بریندار بوون.

هەرلەم چوارچێوەیەدا، چەندد کەس لە هاوڵاتیان بەبۆنەی ژەهراوی بوون بە گازی فرمێسکڕێژ خەساریان پێگەیشت، چەندد کەسی دیکە لە هاوڵاتیان بەناوەکانی مورتەزا هەواسی، موراد ئەنساری، شایان عەزیزنەژاد و ڕۆحوڵا زارعی، بە لێدان و توند و تیژی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *