ک.م.م.ک:
دووشەممە،١٣ی خەرمانانی ۲۷۲۳ی کوردی،لەیلا قەڵوزی، چالاکوانی مەدەنی خەڵکی کامێران و زیندانی سیاسی پێشوو، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی، لە ناوەندی چاکسازی(اصلاح و تربیت) لە سنه بە شێوەی کاتی ئازاد کرا
شایانی باسە کە، شەممە ۱۱ی خەرمانانی ۲۷۲۳ی کوردی، ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و گواسترایەوە بۆ ناوەندی چاکسازی.
جێگای بیرهێنانەوەیە کە ڕۆژی سێشەمە ۲۹ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو-ش لەیلا قەڵوەزی و کوڕەکەی داثام دوای ئەوەی بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران، دەستبەسەر کران و دوای چوار ڕۆژ، گواسترایەنەوە بۆ ژووری تاکەکەسی ناوەندی چاکسازی(اصلاح و تربیت) لە سنه.
ع. س