دڕێژه‌ی مان گرتنی محەمەد عەبدوڵلاهی زیندانی سیاسی کورد مەحکوم بە ئێعدام

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان: محەمەد عەبدوڵلاهی زیندانی سیاسی کورد مەحکوم بە ئێعدام  له‌ نۆهه‌مین رۆژی مانگرتندایه‌
یه‌ك شه‌ممه‌ی حه‌وته‌ی رابردوو، محەمەد عەبدوڵلاهی بە ناردنی نامەیەک بۆ رێیسی بالای دادی ئێران بۆ ماڤی دادخواهی لە دادگایەکی عەدالەتخواز لە رۆژی یەکشەمە 29/5/2016 دا دەستی کردووە بە مانگرتن لە خواردن و خواردنەوە.

لەو نامە دا هاتووە کە ئەو لە ناکاوو بە هۆی تەقەی گۆڵە لە لایەن مەئموورەکانی ئەمنیەتی وە کە شانی راستی ئەوی بریندار کردووە و بە هۆی لێدان و دەست رێژی ،بازووی دەستی راست و ساقی پێ چەپی بریندار بووە و ددانەکانی شکاوە،کە لەو ماوەیەش دا لە خزمەتە پزیشکیەکان بێ بەش بووە، ئەم زیندانیە سیاسیە کوردە گوتوویەتی کە بەرپرسی شوعبەی دووهەمی چاودێری دادگاە ،رای بە بەرائەتی ئەو داوە کە بە هۆی ئیعترازی چاودێرە ئەمنیتیەکانی پەروەندەکە ،لە لایەن دادگای ئنقیلاب مەهابادەوە بە ئێعدام مەحکوم کراوە .
محمەد امین عەبدوڵلاهی داوای دادخواهێکی عەداڵەتخوازانە ی کردووە کە بە بێ هۆیەک لە لایەن هێزە ئەمنیەتێکانی رژیمەوە لەئەو پارێزگاەوە داسەپاوە، کە ئەو تۆمەتانە گۆیا کەوتووتە پاڵ ئەوەوە و لە هیچ شوێن و جێگایەکی دادوەری و ئە منێەتیەوە دانی پێ ننراوە و ،بەم هۆیەوە دەستی داوەتە مانگرتن و بەم هۆیەوە گۆازاوەتەوە بۆ زیندانێکی تاکەکەسی لە شاری مه هاباد. محەمەد عەبدۆڵلاهی لە هاوینی 89 لە زیندانی مەهاباد بە تۆمەتی دژایەتی لە گەڵ خودا واتە محاربە و پەیوەندی لە گەڵ یەکێک لە حیزبە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامیدا کەوتووتە پالی.

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان