کۆبونەوەو ناڕەزایی گوندی قلقلە،سەربەشاری سەلاسی باوەجانی لەسەڕێگای هاتنی پارِێزگاردا

بەپێی ڕاپۆرت و وێنەی بەدەست گەیشتوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:لەدرێژەی ئەو ناڕەزایی دەربڕینانەی شارەکانی سەلاسی باوەجانێ وڕەوانسەردا ،بەبۆنەی داخرانی سنورەکان و ئاستەگییەکانی بەرڕێگای کۆڵبەری و کەسابەتی هاوڵاتیانەوە ،لەلایەن بەرپرسانی ناوچەکەوە ،ئەمڕۆ سەرلەبەیانی خەڵکی گوندی “قلقلە”سەربە شاری سەلاسی باوەجانی ،لەسەرڕێگای پارێزگاری کرماشاندادەستیانداوەتە خۆپیشاندان وناڕەزایەتی دەربڕینی خۆیان لەمەڕ دۆخی نالەباری ئاوی خواردنەوەی گوندەکەو کوچەوکۆڵانی قیر نەڕێژراو و بێ سەروبەرەی ئاوایی و دۆخی بازاڕی گاڵەدراوی سنورەکە و بێکاری و کاسبکارانی و کۆڵبەران .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان