خۆكۆژی له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان/ جوانرۆ

جوانێکی تەمەن 26 ساڵ بە هۆی خراپی بارۆدوخی ئابووری لە شاری جوانرۆ کوتایی بە ژیانی هێنا

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان: دوێنێ یه‌ك شه‌ممه‌ 16جۆزه‌ردان سالی 1395 هه‌تاوی جوانێکی تەمەن 26ساڵ بە ناوی پەیمانی هاشمی کوڕی بارام کە پار ژیانی هاوبەشی پێک هێنا بوو ،بەڵام بە هۆی نەبوونی کار و بارودوخی خراپی ئابوری لە ناوچە کە ،بۆ پیدا کردنی پێداویستێکانی ژیان دەروا بۆ شارەکانی دەوروبەری بۆ دوزینەوەی کار ،کەبە هۆی گرانی و سەختی ژیان و زەختی ئابووری لە سەری دوینێ رۆژی یەکشەمە بە خواردنی حەب و دارو کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێ

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان