بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛
ڕۆژی شەممە ۳ی پووشپەڕ نیزیکی ۱۲۰کرێکاری دەرکراو لە ئیشوکاری بۆ بە دوواداچوونی دۆخی پیشەوەکاری خۆیان لە بەرابەری ئیدارەی پیشە، کانزا و بازرگانی پارێزگای چوار مەحاڵوبەختیاری کۆبوونەوەی ناڕەزاییان ڕێخست.
کرێکاران ڕایانگەیاند کە مەبەستی کۆبوونەوەکەیان ناڕەزایی و دژایەتی کردنی دوورخستنەوە و دەرکردنی ۱۲۰ کرێکاری کۆمپانیایی “سەبا پۆڵای زاگرۆسە” کە لە سەرەتای مانگی پووشپەڕدا بە بێ هیچ ئاگاداریەک و لە ناکاودا ئەو کرێکارانە لە ئیشوکار دەر کراون .
داواکاری ئەم کرێکارانە گەڕانەوە بۆ سەر ئیشوکار و هەروا وەرگرتنی ماف و مووچەی دوواکەوتویان .
لە درێژەیدا کرێکاران ئاماژە دەکەن بە ئەوی ، کە خاوەن کارخانە بە بیانوی کەم کردنەوەی تێچووی کارگە ئەو کرێکارانە لە کار دەردەکات و دەڵێن ؛ بەڕێوەبەری کارگە لە چەند ڕۆژی پێشوودا ناوی کرێکارانی دەرکراوی بۆ وەرگرتنی بیمەی بێکاری بۆ ئیدارەی هەرەوەزی ، کاروپیشە و ئاسایشی کۆمەڵایەتی(تعاون،کار و رفاە اجتماعی) ڕەوانە کردوە.
ناڕازییان کە هەر کامیان نیزیک بە ۱۰ ساڵ لەو کۆمپانیایەدا لە شارۆچکەی پیشەی “سفید دشت بروجن” ئیشیان کردوە دەڵێن ؛ لانیکەم هەر یەک لە ئێمە سێ کەس بەخێو دەکەین و پاش دەرکردنمان دابین کردنی ژیانی ڕۆژانە بۆ ماڵومنداڵمان زۆر دژوار بوە و توانای دابینی کردنی ژیانی بنەماڵەکانمان نەماوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


