ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە٢٦ی ڕەشەمەی٢٧٢٤ی کوردی، دادگای پێداچوونەوە لە پەروەردە و فێرکاری تاران حوکمی وەدەرنانی هەتایی ڕاوین مەتاعی، مامۆستای کیمیای قوتابخانەکانی دێولانی دەرکرد.
ڕاوین مەتاعی پێشتر بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات، سووکایەتی بە کادری سپای پاسداران، بێڕێزی بە ئاینیی ئیسلام و پڕوپاگاندا لە بەرژەوەندی گرووپە دژبەرەکانی دەسەڵات، لەلایەن دادگای سەرەتاییو بە ساڵێک دابڕان لە خخمەتگوزاری مەحکووم کرابوو. بەڵام پاش سەرلەنوێ لێکۆڵینەوە لە دادگای پێداچوونەوە، حوکمەکە تۆخترکرایەوە و بووبە وەدەرنانی هەتایی لە مامۆستایەتی.
لە ساڵانی دوایی، حاڵەتی جۆراوجۆر لە دەستێوەردانی دامەزراوە ئەمنییەکان لەسەر پەروەردە و فێرکاری هاتۆتە ئاراوە، کە ئەم گوشارانە جگە لە کەمکردنەوەی سەربەخۆیی دامەزراوەگەلی زانستی، ئازادی بەیان لە سیستەمی فێرکاری ڕووبەڕووی مەتتسی جیددی کردۆتەوە.
ق.ش


