چەندد زیندانییەکی کوردی پێڕەوی ئایینزای سوننە مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە

ک.م.م.ک:

حەوت زیندانی کوردی پێڕەوی ئایینزای سوننە بە ناوەکانی ئەنوەر خزری، ئەیووب کەریمی، داوود عەبدووڵڵاهی، فەرهاد سەلیمی، قاسم ئابستە، کامران شێخە و خوسرەو بەشارەت لە زیندانی ئێران لە ڕەجایی شاری کەرەج لە مەترسی و هەڕەشەی ئێعدامدان.

بە گوێرەی هەواڵەکە ئەم زیندانیانە ڕێکەوتی جۆزەردانی ٢٧١٨ی کوردی لە محاکمەیەکی نادادوەرانەدا لە لقی ١٥ ی دادگای ئینقلابی ئێران لە تاران، کە داوەر ڕێگەی بەرگری بە پارێزەرەکە نەدا، بە تۆمەتی « افساد فی الارض و سزاکانی تایبەت بە ئەمنییەتی نەتەوەیی ئێعدامی بەسەردا سەپاندن.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، ئەم هاوڵاتیانە لە ناوبەری ڕێکەوتەکانی سەرماوەزی ٢٧١٠ و سەرەتای ڕێبەندان لە پارێزگای ورمێ دەستبەسەر و بۆ وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرا و بە ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان مەحکووم کران.


شیاوی باسە ڕێکەەتی ١٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ی کوردی، لقی ٤١ی دیوانی باڵای وڵات ئەم حوکمانەی پشتڕاست کردەوە و لە خەرمانانی ٢٧٢٠ ی کوردی لقی ٣٨ی دیوانی باڵای وڵات داواکاری ئەوانی بۆ دادگایی کردنی دووبارە ڕەت کردەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *