دەوڵەتی ئیسلامی عێراق وشام( داعش)۹۰۰ هاووڵاتی کوردی دانیشتووی باب ی بەبارمتە گرتووە
بەپێی ڕاپۆڕتێکە بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە،گروپی تیرۆریستی داعش دوابەدوایی تێکشکانی لەبەرەکانی شەڕ لەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی گەل، لەشاری باب هەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای کوردستان وسوریا، لەگەڵ هێرش وپەلاماری چەند گوند سەرەڕایی کوشتنی ۲۰کەس،نێزیک بە۹۰۰ منداڵ وگەورەی ڕفاندووە.
لەلایەکی دیکەوە ئاوارە سورییەکانی پەناپێدراو لە کانتۆنی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێخستنی گردبوونەوەیەک خوازیاری رزگارکردنی ناوچەکانیان لەلایەن هێزەکانی سوریای دێموکڕاتیک بوون.
هەواڵنێری هاوار ڕاپۆڕتی داوە کە گرووپی داعش لانیکەم ۲۰هاوڵاتی کوردی لەناوچەی باب لەڕۆژئاوای کوردستان کۆمەڵکوژ کردووەو۹۰۰ کەسی دیکەیشی دیل کردووە، هەروەها ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند کە داعش گەمارۆی ۱٥گوندی ئەم ناوچەیەی داوەو دۆخێکی نالەبار بۆدانیشتووانەکەی هاتۆتە ئاراوە.
ئەو ۹۰۰کەسەی لە ژن ومنداڵ وپیاو کە داعش ڕفاندوونی ڕاگوێزاون بۆ زیندانی شاری قەباسین لەناوچەی باب وچەشنی قەڵغانی مرۆڤی کەڵکیان لێ وەردەگرێ وبەتەمایە بە زۆرەملی ڕاپێچی بەرەکانی شەڕیان بکات. لەناوچەکانی ڕاعی ومەنبیج.۲۰ کەس لەوانەی هەوڵاتنیان دابوو بەچەشنێکی هۆڤانە کوژران ولانیکەم ۲۱ی دیکەس برینداربوون.
هەر لەم بارەوە کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئاوارەکانی ناوچەی شەهبای سوریا کە دوابەدوای هێرشی داعش پەنایان بۆ کانتۆنی عەفرین لەڕۆژئاوای کوردستان بردووە بە پێکهێنانی چالاکییەکی گردبوونەوە لەگۆڕەپانی ئازادی شاری عەفرین کۆمەڵکۆژی خەڵکانی مەدەنی لەلایەن داعشەوە ئیدانە کرد.
ئەوان بە هەڵواسینی پلاکاردو دروشمی پشتیوانی لەهێزەکانی سوریای دێموکڕاتیک وخوازیاری ڕزگارکردنی ناوچەکانی شەهبا لەلایەن شەڕوانانەوەو وگەڕانەوەیان بۆ شوێنی ژیانی خۆیان.
ڕەسمگەلێک بەدەستی مناڵانی ئامادەبوو لەو گردبوونەوەیەدا دەبینرا کەلەسەریان نووسرابوو: “ئێمە بۆ ژیان لەدایک بووین نەک بۆ مردن”، “یۆنیسێڤ لەکوێیە لەکاتێکدا ئێمە بەچەکی ژەهراوی کۆمەڵکووژ دەکرێین”.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان