بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا، هه‌رێمی گاره‌ی سه‌ر به هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مه‌دیا بۆردومان ده‌که‌ن.
له کاتژمێر 11:00 ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا گوندی نێرک-ی هه‌رێمی گاره‌ی سه‌ر به هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مه‌دیا بۆردوومان ده‌که‌ن. تا ئێستا زیانی مرۆڤی و مادی ئەو بۆردومانە؟نەزانراوە.
به‌پێی زانیارییه هه‌رێمییه‌کان، له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند خوله‌که‌دا فڕۆکه جه‌نگییه‌کان هه‌شت جار له گوندی نێرک-ی داوە و هێشتاش بۆردومانەکە بەردەوامە.
دەوڵەتی تورکیا دوایی سێ ساڵ ئاگربەست کە لایەنی کوردی پێشنیاری دابوو، ئەوئاگربەستەی شکاند و ئێستا هەم لە باکووری کوردستان شەر دژی گەلی کوردستان دەکەت، هەم لە ناوچەکانی باشوور و رۆژئاوایی کوردستان.
جێی ئاماژەیە بە هۆیی ئەو شەرە نوێیەی دەوڵەتی تورکیا دژی کوردستان، زیاتر ڵە ٨۰۰ کەسی سڤیل گیانیان لەدەست داوە کە نزیکەی ٨۰ کەسیان مێرمنداڵن.
هەوەها شارەکانی جەزیرە، نسیبین، سوور و… وەک وێرانەیان لێ هاتوە و بەهەزاران کەس ئاوارە بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان