کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان (که‌نه‌که)، له‌راگه‌یه‌نراوێکدا پشتگیری خۆی بۆ محه‌مه‌د سدیق که‌بودوه‌ند ده‌رده‌بڕێت به‌بیر کۆماری ئیسلامی ئێران دێنێته‌وه:”کورد ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌یه، که سه‌ره‌ڕای رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌حشیگه‌ریی بێوێنه‌دا که ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ر به‌رامبه‌ری ئه‌نجامیان داوه، هه‌ر نه‌فه‌وتاوه”.
کۆنسه‌ی به‌ڕێوبه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان (که‌نه‌که)، له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئیدانه‌ی زیندانیکردن و ئازادنه‌کردنی محه‌مه‌د سدیق که‌بودوه‌ند له‌لایه‌ن دەوڵەتی ئێرانه‌وه ده‌کات و داوا له‌سه‌رجه‌م کوردانی رزگاریخواز ده‌کات پشتگیریی له که‌بودوه‌ند بکه‌ن.
له راگه‌یه‌نراوه‌که‌ی کەنەکە دا هاتووه ” 26 رۆژه تێکۆشه‌ری مافی مرۆڤ، محه‌مه‌د سدیق که‌بودوه‌ند که چالاکوانێکی خۆشناو و جێ متمانه و خۆشه‌ویستی بواری مافی مرۆڤه له زینداندا به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی دژ به بێ سه‌روبه‌ریی و نادادوه‌ریی و وابه‌سته‌یی سیاسی و حیزبی دادگاکانی ئێران، مانی له خواردن گرتووه”.
راگه‌یه‌نراوه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه:”که‌بودوه‌ند هه‌ر ته‌نها چالاکوانێکی مافی مرۆڤ نییه و نه‌بووه، به‌ڵکو ڕۆژنامه‌وانێکی سه‌ربه‌خۆ و سه‌رۆک و دامه‌زرێنه‌ری رێکخراوەی مافی مرۆڤی کوردستان بووه، له‌سه‌ر چالاکی مه‌ده‌نی په‌یوه‌ست به مافی مرۆڤ و دیموکراسی، سزای زیندانیکردنی به سه‌ردا سه‌پێنراوه”.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا، هاتووه:”له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌بوده‌ند له زیندانیش‌دا درێژه‌ی به چالاکییه مه‌ده‌نییه دیموکراتییه‌کانی خۆی داوه، ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لێی تووڕه و به قین و بیانون و ده‌یانه‌وێت هه‌ر له زینداندا بیهێڵنه‌وه، دۆسیه‌ی تازه‌ی تاوانبارکردن دژ به که‌بودوه‌ند بریتییه له پیرۆزباییکردن له سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و پیرۆزباییکردن له سه‌رکه‌وتنی کۆبانێ”.
له‌و راگه‌یه‌نراوه‌ی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستاندا هاتووه:”به ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌و بیانووه سیاسییه ناشه‌رعییه، که‌بودوه‌ند له رۆژی 8/5/2016ـه‌وه مانی له خواردن گرتووه، کێشه‌که له‌وه‌دایه که که‌بودوه‌ند پێشتریش به هۆی ساڵه‌های زیندانیبوونییه‌وه توشی چه‌ندین نه‌خۆشی هاتووه و توانای فیزیکیی که‌م بۆته‌وه، مه‌ترسی زۆره که که‌بودوه‌ندی خه‌باتگێڕ له ژێر فشاری فیزیکیدا گیان له‌ده‌ستبدات”.
له‌کۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌که‌یدا (که‌نه‌که) داوا له رزگاریخوازانی کورد ده‌کات پشتگیری له که‌بودوه‌ند بکه‌ن و هه‌روه‌ها رووده‌کاته رژێمی ئێران و رایده‌گه‌یه‌نێت: ” کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان وه‌بیری ده‌هێنێته‌وه کورد ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌یه که سه‌ره‌ڕای رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌حشیگه‌ریی بێوێنه‌دا که ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ری کوردستان له‌سه‌ری ئه‌نجامیانداوه، نه‌ک هه‌ر نه‌فه‌وتاوه، به‌ڵکو سه‌رحاڵ و خه‌باتگێڕ و تێکۆشه‌ره و رۆژ به رۆژ له ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و دیموکراسییه‌کانی نزیکتر ده‌بێته‌وه”.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یدا، کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان (که‌نه‌که) چه‌ند داواکارییه‌ک له رژێمی ئێران ده‌کات:
– کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ست له سیاسه‌تی تیرۆر و ترساندن و هه‌ڕه‌شه هه‌ڵگرێت.
– محه‌مه‌د سدیق که‌بودوه‌ند که چه‌ندین ساڵه به ناهه‌ق و به بوهتانی سیاسی زیندانی کراوه، ئازاد بکرێت، تا له‌ئازادیدا درێژه به ژیانی خۆی بدات، که‌بودوه‌ند شایسته‌ی رێز و خۆشه‌ویستییه و ده‌بێت به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت.
– کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بێت له کرداردا ئه‌و به‌ڵێنانه بباته سه‌ر که داونی، له دۆخی که‌بودوه‌ند و ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی دیکه که ده‌کرێنه سه‌ر مافگه‌لی نه‌ته‌وه‌یی و دیموکراسیی و مافی مرۆڤ له کوردستان و له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا، دروست پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ن .
محه‌مه‌د سدیق که‌بودوه‌ند: ساڵی 2007 له‌سه‌ر ده‌رکردنی گۆڤاری “په‌یامی مه‌ردوم” و سه‌رۆکایه‌تی “رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان” له‌لایه‌ن رژێمی ئێرانه‌وه ده‌ستگیرکرا و له دادگایه‌کی ناسه‌ربه‌خۆدا به 10 ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانیکردن سزادرا، ئێستاش بۆماوه‌ی 26 رۆژ ده‌چێت مانی له‌خواردن گرتووه، به‌وهۆیه‌شه‌وه ئێستا باری ته‌ندروستی ناجێگیره.