ڕاگەیاندنی مانگرتن لەخواردنی زانیار ولقمان مرادی وسعیدشیرزاد،بۆپشتگیری لە مانگرتوان ،محمدصدیق کبودوندومحمدعبدالهی و زیندانیانی دیکەی سیاسی
لەلایەن ؛کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
ڕاگەیاندنی مانگرتن لەخواردنی لقمان مرادی وزانیار مرادی وسعید شیرزاد ،سێ زیندانی سیاسی بەندکراو لەزیندانی رەجایی شار بۆ پشتگیری لە مانگرتنی زیندانیانی سیاسی کوردو گشت زیندانیانی سیاسی لەئێران دا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛ئەمشەو ۱٥ی جۆزەردان سێ زیندانی سیاسی کوردبۆپشتگیری لەمانگرتنی محمدصدیق کبودوند وگشت زیندانیانی سیاسی، مانگرتنی خۆیان ڕاگەیاند.
لەدوای درێژەی مانگێک بەسەر مانگرتنەکەی محمدصدیق کبودوند چالاکی مافی مرۆڤ و تێپەڕبونی نزیک لەحەوتویک لەمانگرتنەکەی محمدعبدالهی زیندانی سیاسی کورد و گشت زیندانیانی مانگرتوو لەبەندیخانەکانی ئێرانداو دۆخی ناجێگیری جەستەیی محمد صدیق کبودوندو هەندێکی تر لەزیندانیانی سیاسی ،لەزیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ،لەدوای بەڕێکردنی بانگەوازێک بۆدەرەوە،ڕایانگەیاندوە،کەئێمە،کۆمەڵێک لەزیندانیانی سیاسی لەزیندانی ڕەجایێ شاری کەرەج ،لەمانگرتنی بوێرانەی زیندانیانی سیاسی کورد محمدصدیق کبودوند و محمد عبدالهی و گشت زیندانیانی سیاسی مانگرتو
لەزیندانەکانی ئێراندا،
بۆبەرەنگاربونەوە،بەرگری و تێکۆشان لەڕێی مافەزەوت کراوەکانماندا،پشتگیری دەکەین وبۆ پشتگیری لەمافی بەرگری خۆجەیی ئەم زیندانیانە ئێمەش لەمەبەدوابۆ ماوەی یەک ڕۆژ دەست دەدەینەمانگرتن لەخواردنی وشک .
پێویست ،بۆوەبیرهێنانەوە سبەی یەک شەمە ئەم زیندانیانە بۆ پشتگیری لە بەرخۆدانی محمدصدیق کبودوندومحمدعبدالهی وگشت زیندانیانی مانگرتو لەئێراندا بۆماوەی یەک ڕۆژ دەست دەدەنە مانگرتن لەخواردن .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
- کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان(KNK) داوایی پشتیوانی بۆ کەبودوەند دەکات
- ڕێگه نهدرا ڕێپێوانی هێمنانه له شاری سنه بهڕێوه بچێت