ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، لقی ١٠١ی دادگای سزاکانی ٢ی حکوومەتی ئێران لە مەهاباد، ٥ کەس لە دەستبەسەرکراوانی ئازادی ژن بەناوەکانی سەلاح مووسەوی٢٨ ساڵ تەمەن، ڕەحیم شەمعی ٢٦ساڵ تەمەن، یاسین مستەفاپوور ٢٥ ساڵ تەمەن، بێهنام ڕاسخنیا ٤٥ساڵ تەمەن و ئیرەج ئیبراهیمزادە ٢٤ ساڵ تەمەن بە ٥٠ ساڵ و ٦ مانگ زیندان، لێدانی قامچی و سزای نەخت مەحکووم کران.
تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییانە تۆقاندن و بەفیرۆدانی کەلووپەل هاوڕێ لەگەڵ توڕەیی و داگیرکاری، بەشداری لە تێکدانی بەئەنقەستی کەلووپەلی گشتی، سازکردن و مۆنتاژی کەرەستەی تەقەمەنی مەدەنی، یاخیگەری بەرانبەر بە ڕایەدارانی چەکداران و ئینتزامی و تێکدانی تەکووزی و ئاسایشی گشتی ڕاگەیەندراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ڕەحیم شەمعی بە ١٤ساڵ و ٦ مانگ ، ٧٤ زەبری قامچی هاوکات سزای نەخت(غەرامە)، یاسین مستەفاپوور بە ٩ ساڵ و ٦ مانگ قامچی، سەلاح مووسەوی ڕاد بە ٥ ساڵ ساڵ و ڕۆژێک زیندان، ئیرەج ئیبراهیمزادە ٥ ساڵ و ڕۆژێک زیندان و بێهنام ڕاسخنیا بە ١٦ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراون.
ق.ش


